بەپەلە ... موستەفا کازمی هەواڵی دەرچوونی زیاتر لە نیوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەدات

پەیامی کورد     ...     موستەفا کازمی هەواڵی دەرچوونی زیاتر لە نیوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەدات

سەرۆکوەزیرانی عێراق موستەفا کازمی هەواڵی دەرچوونی زیاتر لە نیوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژانی داهاتوو لە عێراق دەدات .

موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت دەکاتەوە کە لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ، عێراق نابێتە مەیدانی تێکهەلچوون و دەرگیرییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە ، و هەواڵ لە پاشەکشەی زیاتر لە نیوەی هێزەکانی ئەمریکی لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەو لە ووتاری خۆیدا بە بۆنەی ١٠٠ ەمین ساڵڕۆژی دامەزارندنی ئەرتەشی عێراق ڕایگەیاند و ووتی : بە ڕاستی جێگای خەمبارییەوە کە عێراق ببێتە مەیدانێک بۆ تۆڵەسەندنەوە و کێشە و ئاڵۆزیگەلی شەڕی نێودەوڵەتی و ناوچەیی  .

کازمی هەروەها ووتی کە هیچ کات ئیزن نادەین خاکی عێراق بۆ تۆڵەسەندنەوەی نێودەوڵەتی کەڵکی لێوەربگیرێت .

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی کرد کە هێزەکانی ئەمریکی لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا ، لە چەندین قۆناغی جیاواز و بە پێی دیاریکراو ،  پاشەکشەیان لە عێراق کردووە ووتی : " پاشەکشەی نیوەی زیاتر لە هێزەکانی ئەمریکی لە ڕۆژانی داهاتوودا وەکوو دەرئەنجامی ووتووێژی بەردەوامی ستراتیژیک لەگەڵ ئەمریکا ، دێتە ئاراوە و تەنیا چەن سەد کەسێک لە هێزەکانی ئەمریکی بۆ هاوکاری لە بوارەکانی ڕاهێنان ، زیادکردنی توانای هێزەکانی سەربازی و نیزامی ، چەک و پشتیوانی تەکنیکی لە ناو خاکی عێراق دا دەمێننەوە .

ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە ئەم گۆڕانکارییە لە سێبەری ئامادەیی هێزە قارەمانە چەکدار و هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێمە وە لە مەرتەبەگەلی جیاواز دا بۆ پاڵپشتی لە خاکی عێراق و پارێزگاریکردن لە کەرامەتی نەتەوەی ئەنجام درا .

هەروەها کازمی ساڵی ٢٠٢١ بە ساڵی بە سەمەر گەیاندنی عێراق ناو دەبات و ووتی :" ئەرکی ئێمەیە کە عێراق و نەتەوەکەی بگەێنینە ئەمنییەت . دەورانی تاڵانکردنی سەروەت و سامانی عێراق بە شێوەیەکی نەگەڕانەوە کۆتایی پێهاتووە 

 


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە