بەپەلە ... مۆراد قەرەیلان هەواڵێک لە سەر پێشمەرگە بە درۆ دەخاتەوە و پشتڕاستی دەکاتەوە
پەیامی کورد ... مۆراد قەرەیلان هەواڵێک لە سەر پێشمەرگە بە درۆ دەخاتەوە و پشتڕاستی دەکاتەوە
موراد قەرەیلان تۆمەتى بەشداریکردنى پێشمەرگە لەگەڵ سوپاى تورکیا لە ئۆپراسیۆنى گارەى بەدرۆ خستەوە .
مۆراد قەرەیلان ئەو تۆمەتەی کە گوایە پێشمەرگە لەگەڵ سوپای تورکیا لە ئۆپراسیۆنەکانی هێرش بۆ سەر گارە بەشداری یان کردووە ڕەت دەکاتەوە و بە درۆی ناو دەبات .
پسپۆڕێکی لەشکری و سەربازی تورکیا بە ناوی عەبدۆڵڵا ئاگار لە ووتەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هێزەکانی سوپای تورکیا بەشداری ئۆپراسیۆنەکەی چیای گارە یان کردووە و ئەم تۆمەتەش لە نێوان هێزە کوردییەکان دا ببووە جێگای نیگەرانی و درووست بوونی کێشە و دووبەرەکی و تۆمەت خستنە پاڵ یەکتری .
مۆراد قەرەیلان ئەندامی دەستەی ڕێبەرایەتی " پەکەکە " لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت دا لە کەناڵی ستێرک تی ڤی ئەم تۆمەتانەی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند : " عەبدۆڵلا ئاگار " لە قسەکانی دا ڕایگەیاندووە کە هیزەکانی پێشمەرگە بە جل و بەرگی لەشکەری و سەربازی تورکیاوە لەگەڵ هێزەکانی ئەو ووڵاتە دا شەڕ دەکەن . ئەمە شتێکی نە ڕاستە . شتێکی دیارە کە ئامانجی ئەو ئەوەیە لە نێوان کوردەکان دا گرژی و کێشە و چەند بەرەکی بنێتەوە . دوژمن دەیەوێت کوردەکان بخاتە بەرامبەر یەکتر و شەڕ لە نێوان درووست بکات . تکایە بە هیچ کەسێک کڵاوی نەچێتە سەر . لەم کاتە هەستیارەدا گرینگ مژار و بابەتی مان و نەمانە کە کورد خاوەنی هەڵوێستێکی نەتەوەییانە بن . ئا لێرەدا بەرپرسیاری دەکەوێتە سەر شانی هەموو لایەنەکانەوە .
مۆراد قەرەیلان هەروەها لە سەر کوژرانی ١٣ بەدیلی تورک بانگەوازی لە لێکۆڵەرانی گارە لە شاندی سەربەخۆ کرد و ووتی : " ئێمە ئامادەین شاندێکی سەربەخۆ بێت و لێکۆڵینەوەکانی خۆی لە گارە ئەنجام بدات . هەتاکوو ئێستاش لە بەر بوون مرۆڤ ناتوانێ سەردانی گارە بکات . تەرمی شەهیدەکانمان لەوێیە . شاندی سەربەخۆ دەتوانن نموونەی ئەو تەرمانە وەربگرن . با ببینن کە ئەرتەشی تورکیا بە چ شێوەیەک خەڵکی خۆی کوشتووە . بەرپرسیاری ئەم تاوانە تورکیایە نە ئێمە !!! ئێمە دیلەکانمان پاراست .
نوێ دەکەینەوە ...
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە