بەپەلە ... مەحموود سه‌نگاوى، عه‌دنانى حه‌مه‌ى میناو حامیدى حاجى غالى ئەو نامەیەی کە بۆ لاهوور جەنگی یان نووسیبوو لێی پاشگەز دەبنەوە

پەیامی کورد     ...   مەحموود سه‌نگاوى، عه‌دنانى حه‌مه‌ى میناو حامیدى حاجى غالى ئەو نامەیەی کە بۆ لاهوور جەنگی یان نووسیبوو لێی پاشگەز دەبنەوە

دوای ئەوەى سێ سەرکردەی یەکێتى سەردانى لاهوور جەنگیان کردو نامەیەکیان بە چەند پێشنیازێکەوە ئاراستە کردوە، ئەو سێ سەرکردەیە نامەکەی خۆیان دەکشێننەوە.

 بە پێی هەواڵەکانی دوێنێ پێنجشەممە ٢٦ی ئۆگۆست شاندێک کە پێکهاتبوون لە مەحموود سەنگاوی و عەدنان حەمەى مینە و حامید حاجی غالی سەردانى لاهوور جەنگی یان کرد لە ماڵەکەی خۆی و تیایدا نامەیەکیان ئاڕاستەى ناوبراو کردوە کە چەند پێشنیازێکى تێدابووە.

لەبارەى ئەو سەردانەو نامەکەیانەوە عەدنان حەمەی مینا رایگەیاندووە " ئیمە بەنامەیەکى کورت کە لە رووی دڵسۆزى خەم خۆریمانەوە بوو بۆ روونەدانى هیچ ئاڵۆزییەک لە سلێمانى و یەکێتى پیشنیازمان بۆ لاهوور جەنگی کرد کە بەشیوەیەکى کاتى سلێمانى جێبهێڵێت، چوونکە پێمانوایە دڵۆپە خوێنی منداڵێک لە پۆستى هەموومان گرینگترەو لە پەرۆشیمانەوە بۆ ناوچەکەو سلێمانى و یەکێتى ئەو داوایەمان لە لاهوور کردوە".

ئەو سەرکردەیەى یەکێتى جەخت دەکاتەوە کە ئەوان وەک ئەو سێ سەرکردەیە پشتیوانى ئەوە دەکەن کە بەشێوەیەکى ئارام و دوور لە گرژی کێشەکان چارەسەر بکرێت.

عەدنان حەمەی مینە دەشڵێت"ئێمە ئەو پێشنیازەمان وەک ئەرکى سەرشانى خۆمان بنیووە، بەڵام پێناچێت بەو ئاڕاستەیە بڕوات کە ئێمە داوامان کردوە، ئێمە لەگەڵ سیاسیەتى گشتى یەکیتیداین و هەڵوێستمان لەگەڵ هەڵوێستى گشتى یەکیتییەدایە".

ئەو سەرکردەیەى یەکێتى کە یەکێکە لەئەندامانى ئەو سێ سەرکردەیەى سەردانى لاهوور جەنگیان کردوە ئاشکراشى دەکات، نامەکەیان دەکشێنەوە و ئەوەشیان بە لاهوور جەنگی راگەیاندوە.

عەدنان حەمەی مینا ووتیشى، هیواخوازین لەم دۆخەدا یەکێتى بە ئارامی و دوور لە تووندوتیژ کیشەکانى چارەسەر بکات وهەموان بەرژەوەندی یەکێتى بخەنە پێش بەرژەوەندی خۆیانەوەو دۆخەکەش هەر ئەوەیان لێدەخوازێت.


ئەم بابەتە 12015 جار خوێندراوەتەوە