بەپەلە ... مەسروور بارزانی سەرۆکى حکوومەتى هەرێمی کوردستان پەیامێکی نیگەرانی ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکى حکوومەتى هەرێمی کوردستان پەیامێکی نیگەرانی ڕادەگەێنێت
مەسروور بارزانی سەرۆکى حکوومەتى هەرێم رایگەیاند : پەیدابوونی چەند کەیسێکی ئۆمیکرۆن لە دهۆک مایه‌ی نیگه‌رانین، وەزیری تەندرووستیم ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی تیمەکانیان ھەوڵی سنووردارکردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی بدەن.
سەرۆکى حکوومەت داواش له هاووڵاتیان ده‌كات کە پابەندبن به ڕێنماییەکان و ڤاكسەن وه‌ربگرن بۆ ئەوەی کوردستان پارێزراو بێت.
لەلایەکى دیکەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی ڕایگەیاند"مه‌حاڵ نییه ئۆمیکرۆن بگاته نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش و پێشبینی یه‌كانیش زۆر نزیكن له‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه لە هه‌رێمی كوردستان بڵاو ببێته‌وه، چوونكه ئێمه ئه‌زموونی پێشووترمان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه".
سامان بەرزنجی ئاماژەى بەوەشکردوە، تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی ئۆمیكرۆن له هه‌رێم پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە