بەپەلە ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکەوتنێکی گەورەی دیپلۆماسی تۆمار دەکات

پەیامی کورد      ...    نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکەوتنێکی گەورەی دیپلۆماسی تۆمار دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، وەک کارەکتەرێکی سیاسی بەهێز لە ناوچەکەدا توانیویەتی هەموو بەستەڵەکە سیاسییەکانی ناوخۆ و دەرەوەش بتوێنێتەوە. لەم ڕۆژانەشدا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودوڵەتی ووڵامی نامەیەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە و نامەکەی سەرۆکی هەرێمی کردووەتە بڕیار. لەو بارەیەشەوە مامۆستایەکی زانکۆی سەڵاحەدین، د. کاوە ئازیزی، دەڵێت: "ئەو نامەیەی سەرۆکی هەرێم، نیچیرڤان بارزانی، بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نامەیەکی گرینگ بوو کە کورد لە هەموو ڕێککەوتنەکاندا پابەندی یاسایی و دەستووریی خۆی پێشان دەدات، بۆیەشە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەیەوێت ڕێگەچارەیەک بۆ ئەو ڕێککەوتننانەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بدۆزێتەوە، چوونکە حکوومەتی هەرێم پابەندبوونی خۆی بۆ هەموو کێشەکان دیاری کردووە."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیچیرڤان بارزانی پێش ماوەیەیەک نامەیەکی ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد کەوا عێراق پابەندی ڕێککەوتنەکانی بوودجە و ڕێککەوتنەکانی بەندە دەستوورییەکان، لەوانە ماددەی ١٤٠ و هەموو کێشە هەڵپەسێراوەکان بێت. لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجمەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا نامەکەی سەرۆکی هەریمی کوردستان کرایە بڕیار. لەو بارەیەشەوە د، کاوە ئازیزی، ڕایگەیاندووە : ''بۆ یەکەم جارە لە مێژووی تەواوی کورد و هەرێمی کوردستاندا کەسێکی فەرمی نامەیەکی ئاراستەی بەرزترین دامەزراوە جیهان کرد، بە جۆش و خرۆشەوە هەموو دۆستانی کورد دڵخۆش بوون کاتێک ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناوەڕۆکی ئەو نامەیەی سەرۆکی هەرێمی قبووڵ کرد و کردیانە بڕیارێک لە بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو ئەندامانی دەنگیان لەسەر دا."

ووتیشی: ''ئەوان نامەکەی سەرۆکی هەرێمیان بە چارەسەری سیاسی زانی بۆ دۆخی ئێستای عێراق، بەتایبەتی ڕێککەوتنەکانی بوودجە و ماددەی ١٤٠ و کێشەکانی تری نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، ئەمە کارێکی گرینگ و گەورە بوو."

ئەم مامۆستایەی زانکۆ پێی وایە: "ووڵامدانەوەشیان سەرکەوتنێکی گرینگ و گەورەی دیپلۆماسی بوو لە دیرۆکی سیاسی و دیپلۆماسی کورددا، ئۆمێدێکی گەورە بوو کەوا لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر ئەمانە ئاماژەیەکی گرینگن بۆ هەرێمی کوردستان کە ئایندەیەکی گەشی دیپلۆماسی لە پێشە، ئەنجوومەنی ئاسایش مامەڵەی سەرۆکی ووڵاتێک لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات."


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە