بەپەلە ... هاوپەیمانی فەتح : دانیشتنی ئەم جارەی پەرلەمان تەنانەت بە نەبوونی کوردەکانیش بوودجەی ٢٠٢١ تێدەپەڕێندرێت و پەسەندی دەکەین
پەیامی کورد ... هاوپەیمانی فەتح " دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان بۆ پەسەند کردنی بوودجەی ٢٠٢١ تەنانەت بە نەبوونی کوردەکانیش تێدەپەڕێندرێت و پەسەندی دەکەین .
ئەندامی هاوپەیمانی پەرلەمانی فەتح جەختی کردەوە " دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان بۆ پەسەند کردنی بوودجەی ٢٠٢١ تەنانەت بە نەبوونی کوردەکانیش تێدەپەڕێندرێت و پەسەند دەکرێت و چارەنووس ساز دەبێت .
مۆختار ئەلمووسەوی ئەندامی هاوپەیمانی پەرلەمانی فەتح جەختی کردەوە " دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی بۆ پەسەند کردنی بوودجەی ٢٠٢١ چاورەنووس ساز دەبێت .
ئەلمووسەوی لە ووتووێژ لەگەڵ بەغداد ئەلیەوم جەختی کردەوە دواکەوتن لە پەسەندکردنی ئەم پڕۆژە یاسایەدا کاریگەری نێگەتیڤی زۆری لە سەر هاوولاتیان و دامەزراوە دەوڵەتی یەکان دەبێت چوونکە عاقڵانە نییە کە دۆخی ئێستا بەم شیوەیە بەردەوامی هەبێت .
ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە کوردەکان لە هەوڵی ئەوەدان بە زۆرەملی هەڵوێستەکانی خۆیان بە سەر گرووپە سیاسییەکاندا بسەپێنن و ئێمەش ئەمە قەبووڵ ناکەین ووتی : گرووپە کوردییە سیاسییەکان دەبێ بەرژەوەندی ووڵات لە بەرژەوەندییە سیاسی و کەسییەکانی خۆیان بە باڵاتر بزانن بەڵام ئەوان تاکوو ئێستا ببونەتە بەربەست لە پەسەندکردنی ئەم پڕۆژە یاسایەی بوودجە .
هەروەها ووتی : دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان چ کوردەکان ئامادە بن و چی ئامادەی نەبن سەبارەت بە پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای بوودجە چارەنووس ساز دەبێت و هیوادارین بگەین بە ڕێکەوتنی عادیلانە و هەمە لایەنانە بۆ هەموو لایەنەکان پێش بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە دا .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە