بەپەلە ... هێزه‌كانى یه‌كێتى‌و پارتى جیاده‌بنه‌وه
پەیامی کورد ... هێزه‌كانى یه‌كێتى‌و پارتى جیاده‌بنه‌وه
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاشكرای كرد، توانیویانه هێزه‌كانى ٧٠و ٨٠ بخه‌نه ژێر فه‌رمانده‌یی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و سه‌ره‌تاش جگه له ژمێریارى ئه‌و دوو یه‌كه‌یه، هه‌ردوو هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك‌و دووى ٧٠و ٨٠یان خستوەته ژێر كۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه، ئاشكرا ده‌كرێت كه هێزه‌كانى یه‌كێتى و پارتى له‌چوارچێوه‌ى لیوا هاوبه‌شه‌كان جیا ده‌كرێنه‌وه و فه‌وج و لیوایه‌ك به‌ته‌واوى بۆ یه‌كێتى و یه‌كێكی دیکەش بۆ پارتى ده‌بێت.
به‌گوێره‌ى زانیارییەکان به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ى له‌لیواى ١ تا ٦ لەناو وەزارەت گۆڕانكارییان تێدابكرێت و هه‌ر لیوایه‌ك ته‌واوى هێزه‌كانى له‌یه‌ك یه‌كه‌ى سه‌ربازی بن، به‌شێوه‌یه‌ك لیواكانى (١و ٣و ٥) ته‌واوى هێزه‌كانى له‌٨٠ى پارتى بن و لیواكانى (٢و ٤و ٦)یش ته‌واوى هێزه‌كانى له‌٧٠ى یه‌كێتى بن.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان له‌ئێستادا لیواكانى ١٤و ١٦ى پێشمه‌رگه، یه‌كه‌میان هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانى پارتین و دووه‌میش هه‌مووى یه‌كێتى، جگه له‌فه‌رمانده‌یی لیواكان نه‌بێت كه هاوبه‌شن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه زانیاری داوە ، لیژنه‌یه‌ك له‌ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێندراوه تاوه‌كوو هه‌ڵسه‌نگاندنێكى بۆ بكه‌ن‌و دواتریش گفتوگۆى وورد و چڕتر له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زاره‌ت بكرێت بۆ ڕه‌تكردنه‌وه یان جێبه‌جێكردن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، دواى ئه‌وه‌ى به‌فه‌رمى هه‌ردوو هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك‌و دوو به‌فه‌رمى خرانه ژێر كۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، به‌پێویست زانرا بۆ دوو هۆكارى سه‌ره‌كى بیر له‌و بیرۆكه‌یه بكرێته‌وه.
به ووته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "ئه‌گه‌رچى ئه‌و بیرۆكه‌یه كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وتۆته‌وه‌و ده‌وترێت ئه‌مه دژى پرۆسه‌ى ڕێكخستنه‌وه‌و یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یه، به‌ڵام به‌بڕواى ئێمه له‌وه‌زاره‌ت زۆرباش ده‌بێت ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت، چوونكه بابه‌تێك هه‌یه له سه‌ربازیدا پێى ده‌وترێت فه‌رمانده‌ییكردن‌و كۆنترۆڵكردن".
له‌و ڕوه‌وه زیاتر ووتى:"له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌پێناو فه‌رمانده‌یی و كۆنترۆڵدا زۆر ئاساییه ئه‌مه بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌و هه‌ندێ گۆڕانكاریی له پێكهاته‌و ئیداره‌ى لیواكانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بكرێت، وه‌ك وتم به‌ئامانجى ئه‌وه‌ى هه‌م فه‌رمانده‌یی‌و هه‌میش كۆنترۆڵ به‌هێزتر ده‌بێت له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه".
به بڕواى سه‌رچاوه‌كه، "زۆر پێشنیاز بۆ لیژنه‌كه چوه، به‌ڵام ئه‌گه‌رهات‌و پێشنیازى ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى لیوایه‌ك بۆ هێزه‌كانى ٧٠و یه‌كێكیش بۆ ٨٠ بێت، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت گۆڕانكاری له‌فه‌وجه‌كان بكرێت هاوشێوه‌ى ئێستا نه‌بێت، به‌ڵكوو ده‌بێت فه‌وجێك به‌ته‌واوى پێكهاته‌كه‌ى له‌٧٠و یه‌كێكی دیكه‌ش له‌٨٠ بێت، به‌ڵام ئاسایی له‌فه‌رمانده‌ییكردنى لیواكه‌دا به‌هاوبه‌شى كاره‌كان بكرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌فه‌رمى ئاشكرایكرد، توانیویانه سه‌رباری ڕێگری و ئاسته‌نگێكى زۆر، ژمێریاریی هه‌ردوو یه‌كه‌ى ٧٠و ٨٠ى پێشمه‌رگه بخه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و دواتریش ئاشكرایكرد، هه‌ردوو هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌كى‌و پارتى‌و دوى یه‌كێتیان خستۆته ژێر كۆنترۆڵى وه‌زاره‌ته‌وه.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە