بەپەلە ... هێزێکی دژە تیرۆر گەمارۆی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەدەن

پەیامی کورد     ...   هێزێکی دژە تیرۆر گەمارۆی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەدەن

 هێزێکی دژە تیرۆری عێراق گەمارۆی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەدەن .

هێزێکی دژە تیرۆری عێراق گەمارۆی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەدەن، دادگای فیدراڵیش داوا لە موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، پێشێلکاری هەندێک لە فەرمانبەرانی دەزگا ئەمنییەکان ڕابگرێت.
دوای ئەوەی دادگای کەرخ ڕێکاری بەرامبەر هێزێکی ئەمنی گرتەبەر کە بە ووتەی دادگاکە هێزەکە پێشێلکارییەکی ئەمنی کردوە، لەبەرامبەردا هێزێکی دژە تیرۆر گەمارۆی دادگاکە و دادگای فیدراڵی عێراقی داوە.
لە ڕاگەێندراوێکدا دەسەڵاتی دادوەری عێراق داوای لە کازمی کرد، بەپەلە لێکۆڵینەوە بکات لە ڕووداوی گەمارۆدانی دادگای فیدراڵی عێراق لەلایەن دژە تیرۆرەوە و ووتی "یاسا لەسەر هەمووانەوەیە هیچ کەسێک کە پێشێلکاری دەکات پارێزبەندی نییە".


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە