بەپەلە ... هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە سەر بابەتێک ڕێکەوتن
سەبارەت بە چۆنیەتی و کارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى داعش سوپاى عێراق و هێزى پێشمەرگە ڕێککەوتن
ئەمڕۆ شەممە، ٤٦ دیسەمبەری ٢٠٢١ ، لە کۆبوونەوەیەک کە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و فه‌رمانده‌كانی میحوره‌كانی ١ و ٢ و ٣ و ٤ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی فێدراڵی عیراق ئامادە بوون، پلانێکی نوێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش داڕێژرا.
هەر سبەى، بە هه‌ماهه‌نگی هەردوولا، له دیاله و كفری و قه‌ره‌ته‌په و نزیك كه‌ركووك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌ست بە ئۆپراسیۆنێک دەکرێت.
هەردوولا لەسەر یەکخستنی هەوڵە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش و لێکتێگەیشتنی ئەمنی و سەربازی لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند، ڕێکەوتوون.
لەم ماوەیەدا چەندین جار تیرۆریستانى داعش پەلامارى هەرێمى کوردستانیان دا و چەندین پێشمەرگە و خەڵکى سڤیلیان شەهید و بریندار کرد.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە