بەپەلە ... هەموو ئامادەکارییەکان بۆ هێرش کردنی سەر هەرێمی کوردستان بە کۆتا هاتووە و چاوەڕوانی کاتەکەی دەکرێت
پەیامی کورد ... هەموو ئامادەکارییەکان بۆ هێرش کردنی سەر هەرێمی کوردستان بە کۆتا هاتووە و چاوەڕوانی کاتەکەی دەکرێت
سوپای پاسداران ماوەی دوو هەفتەیە سەرقاڵی ئامادەکاری و کۆکردنەوەی هێزیکی زۆرە لە سەرسنوورەکانی هەرێمی کوردستان و لەچەند ناوچەیەک هیزێکی زۆری کۆکردۆتەوەو ئامادەکاریکردوە بۆ هێرشکردنهسەر هەرێمی کوردستان، میدیاکانی ئێرانیش باس لەوە دەکەن، تەواوی ئامادهکارییەکان کراونو تەنها چاوەڕێی کاتەکەی دەکرێت.
بەگوێرهى زانیارییەکان ، سوپای پاسداران بەسەدان تانک و زرێپۆش و چەکی قورس و فڕۆکە و هەلیکۆپتەر و ئۆتۆمبێلگەلی فریاکەوتنەوە لەسەر سنوورەکانی نێوان هەرێمو ئێران ئامادەکاری کردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشو ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان.
هەروەها ، خۆ ئامادهكردنى ئێران بۆ هێرشكردنه سهر ههرێم و كۆكردنهوهى هێزهكانى بەتایبەت لە سنووری پارێزگاى (ورمێ)وه هێزێكى زۆرى كۆكردۆتهوهو بەتەواوی پێداویستیە سەربازییەکانیەوە بۆ هێرشێکی زەوینی ئامادەکراو.
سەرکردە سەربازییەکانی ئەو ووڵاتەش ئاماژە بەوەدەکەن، هێرشەکانیان بەئاگاداری بەرپرسانی هەرێمی کوردستانو عێراق ئهنجام دهدهن.
لەدوو هەفتەی ڕابردووشدا ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی سەربازی ئێران ئەوەیان ئاشکراکرد، ئەوان لە داهاتوویەکی نزیکدا بەئاگاداری و هەماهەنگی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و حكوومهتى عێراق، ئۆپراسیۆنێكى زەوینی دژی هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتى كوردستان ئەنجامدەدەن و نوێنەری حکوومەتی هەرێمیش لەتاران نهیشاردهوه، "ئەگەر وا بڕوات و هێرشەکان ئەنجام بدرێت، دۆخەکە خراپ دەبێتو ئارامی هەرێمی کوردستان تێک دەچێت".
میدیا دیارەکانی ئێران بەیانی ئەمڕۆ باسیان لەوەکرد، کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو ئامادەکارییەکی ئەنجامداوە بۆ دەستپێکردنی هیرشەکانیو تەنها لەسەر کاتەکەی ماوەتەوە.
دوێنێ ھێزەکەی ناوچەی ورمێ مانۆڕێکی گەورەی سەربازییان لەسەر سنوورەکان ڕێک خستوەو تەواوکردنی ئامادەکارییەکانیان ڕاگەیاندوەو چاوهڕوانى فهرمانن، لهئهگهرى چهك نهكردنى هێزه كوردییهكانى ڕۆژههڵات لهلایهن ههرێمو عێراقهوه ئهوان هێز جووڵه پێدهكهن.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە