بەپەلە ... وێستگەیەکی ئەتۆمی ئێران تەقێندرایەوە
وێستگەی ئەتۆمی ئێران لە نەتەنز تەقییەوە
له وێستگه‌ى ئه‌تۆمى نه‌ته‌نز له پارێزگاى ئه‌سفه‌هانى ئێران ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە خەڵکی خۆجەیی ڕایانگەیاندووە دەنگێکی بەهێز لە وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز بیستراوە تاکوو ئەم ساتە وەختەش هیچ بەرپرسێکی فەرمی حکوومی ئەم هەواڵەی ڕەت یا خود پشتڕاست نەکردووەتەوە بەڵام ئاژانسی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی ئیرنا لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی کە دەنگی ئەم تەقینەوەیە زۆر بەهێزە بووە و لە ئاسمانی بادروود سەر بە شارۆچکەی نەتەنز و بە دووری ٢٠ کیلۆمەتر لە کۆمەڵگەی شەهید ئەحمەدی یەوە بیستراوە
هەروەها میدیا ناوخۆییه‌كانى ئێران هه‌واڵى جیاواز بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌و ته‌له‌فزیۆنى فەرمی ئێران ڕایگه‌یاند، تەقینه‌وه‌كه تاقیكردنه‌وه‌ى مووشه‌كى به‌رگرى ئاسمانى بووه له ناوچه‌كه‌دا.
له‌لایه‌كى دیکەه‌وه ئاژانسى دانشجووى ئێرانى ڕایگه‌یاندوه، له وێستگه‌ى ئه‌تۆمى نه‌ته‌نز ده‌نگێكى گه‌وره بیستراوه‌و دواتر دووكه‌ڵێكى زۆر ئاسمانى ناوچه‌كه‌ى گرتوه.
پێشتریش ئه‌م وێستگه ئه‌تۆمیه تووشى هێرش بوهتهوهو دوائین هێرش له مانگى چوارى ڕابردوو بوو كه ئێران ئیسرائیلى تۆمه‌تباركرد به ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه.
وێستگه‌ى نه‌ته‌نز له ئێسفه‌هان وێستگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌تۆمیه‌و به‌پێى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ڕیژه‌ى پیتاندنى یۆرانیۆم گه‌شتۆته له ٦٠% له‌و وێستگه‌یه.
نوێ دەکەینەوە ...
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە