بەپەلە ... +وێنە ... ئەو ژنەی هەوڵی تێرۆر کردنی " عەلی جەوانمەردی " دابوو لە لایەن دادگای باڵای هەرێمی کوردستان ەوە حۆکم درا
پەیامی کورد ... بەپەلە ... ئەو ژنەی هەوڵی تێرۆر کردنی " عەلی جەوانمەردی " دابوو لە لایەن دادگای باڵای هەرێمی کوردستان ەوە حۆکم درا .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دادگای گشتی هەولێر ژنێکی ڕۆژنامەی ئێرانی بە تاوانی سیخۆڕی کردن بۆ وەزارەتی هەواڵگری و زانیاری کۆماری ئیسلامی ئێران و هەوڵدان بۆ ڕفاندنی مرۆڤ و کوشتنی کەسێکی دیار بە ٥ ساڵ و یەک مانگ بەندکردن حۆکم دا
سەمیرا مۆرادپوور سەرنووسەری هەفتەنامەی ڕۆژوان بڵاکراوەی سنە تاوانباری ئەم دۆسیەیە کە ووتەی دادگا ئەو تاوانانەی کە لە دژی ڕاگەیندراوە دانی پێداناوە .
سەرچاوەیەکی ئەەمنییەتی هەرێمی کوردستان کە لە دانیشتنی دادگایی کردنەکەیدا بەشداری هەبووە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئێران ئێنتەرنەشناڵی ڕاگەیاندووە ئەم تاوانبارە بە زیاتر لە ٩٠٪ ئەو تاوانانەی کە لە سەر ووتراوە دانی پێداناوە و بە ڕوونی و ئاشکرا لەم دانپێدانانەی دا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئامانجی لەم کارە گورز لێدان بە کەسایەتییەکی بەرچاو و دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بووە کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ یە بووە .
هاوکاتیش ماڵپەڕی ئاڤاتوودەی لە هەواڵێکدا نووسیویەتی کە ئەم ڕۆژنامەنووسە لەگەڵ گرووپێک لە ئەندامانی هەواڵگری و زانیاری سنە و تاران بە هەوڵدان بۆ نزیک بوونەوەیان لە عەلی جەوانمەردی ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ کە هاووڵاتی ئەمریکایە پیلانی دەست بەسەر کردن و ئەگەری نەکرا پیلانی کوشتنی جێبەجێ بکەن . ئەم سەرچاوەیە هەروەها بە ئێران ئینتەرنەشناڵی ووتووە : دوای دەست بەسەر کردنی مۆرادپوور لە لایەن هیزە ئەمنییەتییەکانی هەرێمی کوردستان ەوە کونسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەیەکدا داوای ڕوونکردنەوە دەربارەی هۆکارەکانی دەست بەسەر کردنی بوونە ، بەڵام دادگای باڵای هەرێمی کوردستان لە دوای تێپەڕبوونی ٢ ساڵ لە کۆتایی دا مۆرادپووریان بە تاوانی سیخۆڕی و هەول دان بۆ کوشتن و ڕفاندن بە پێی ماددەی ١ ی تێرۆر بە ٥ ساڵ و یەک مانگ بەندکردن مەحکووم کرد .
لێرەدا جێگای ئاماژەدان و گرینگیدانە کە بۆ یەکەمین جارە هەرێمی کوردستان ئێرانی یەک بە تاوانی سیخۆڕی کردن و هەوڵدان بۆ تێرۆر بە بەندکردنی کردنی درێژخایەن حۆکم دەدات
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە