بەپەلە ... + وێنە ... حێزبۆڵلای عێراق پەیامێک لە دژی پێشمەرگەی کوردستان بڵاو دەکاتە

پەیامی کورد      ...    حێزبۆڵلای عێراق پەیامێک لە دژی پێشمەرگەی کوردستان بڵاو دەکاتە

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان کەتیبەکانى حیزبۆڵڵاى عێراق لە پەیامێکدا ڕایدەگەێنێت دەبێت میلیشیا گەورەکەى کوردان (پێشمەرگە) چەکى لێ بسەندرێتەوە

 ئەبو عەلی عەسکەری، ووتەبێژی سەربازی کەتیبەکانی حیزبۆڵڵاى عێراق لە پەیامێکی تویتەریدا بڵاوى کردەوە و ڕایگەیاند : ئێمە لەگەڵ ئەوەداین چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت. بەڵام بەو مەرجەی ئەو کەسەی داوای ئەوەی کردووە (موقتەدا سەدڕ) لە خۆیەوە دەست پێ بکات.
 بەتایبەتی دەبێت چەکە قورسەکانی ڕادەست بکات.
 لەدوای ئەو هەنگاوە، لە هەنگاوی دووەمدا پێویستە میلیشیا گەورەکە کە پێشمەرگەیە و ١٦٠ هەزار چەکداری هەیە و خاوەنی چەندین چەکی نوێیە، چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت بکات. ئەگەر ئەو هەنگاوانە جێبەجێکران ئەوا ئێمەش هاوکار دەبین بۆ ڕادەستکردنی چەک بە دەوڵەت.
 ئەم قسانەى ووتەبێژی سەربازی کەتیبەکانی حیزبۆڵڵاى عێراق بەرامبەر ووتارەکەى موقتەدا سەدر، سەرۆکى ڕەوتی سەدر بوو کە زۆرترین کورسى پەرلەمانى بەدەست هێناوە و لە پەیامەکەیدا پێنج مەرجی بۆ بەشداری حکوومەت داناوە کە یەکێکیان هەڵوەشانەوەى گرووپە میلیشیاییەکان و چەک داماڵینى حەشدی شەعبی بوو.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە