بەپەلە ... + وێنە .. سەرچاوەگەلی ئەمنییەتی و هەواڵگری ئیسرائیل : سیخۆڕی مووساد بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ لە مۆحسین فەخریزادە وە نزیک بووە
پەیامی کورد ... سەرچاوەگەلی ئەمنییەتی و هەواڵگری ئیسرائیل : سیخۆڕی مووساد بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ لە مۆحسین فەخریزادە وە نزیک بووە
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان سەرچاوەگەلی ئەمنییەتی و هەواڵگری ئیسرائیل ڕایانگەیاند : سیخۆڕی مووساد بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ بە شێوەیەک لگەڵ " مۆحسین فەخریزادە " بووە کە تەنانەت دەنگی ئەوی تۆمار کردووە
سەرچاوەگەلی ئەمنییەتی لە تەل ئەڤیڤ شەوی هەینی ٣ی ١٢ی ٢٠٢٠ ڕایانگەیاند کە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل ، مووساد سەرکەوتوو بوونە تاکوو لە ساڵی ١٩٩٣ دا بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ سیخۆڕی لە مەودایەکی زۆر زۆر نزیکەوە لە سەر مۆحسین فەخریزادە زانای ئەتحمی ئێران بە کار بگرێت .
بە ووتەی ئەم سەرچاوە ئەمنییەتییە ئەم سیخۆڕەی مووساد لە ئێران توانیویەتی زۆر زۆر لە مۆحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی ئێرانەوە نزیک ببێتەوە و دەنگی ئەو لە حالێکدا کە دەربارەی بەرنامە نهێنییەکانی ئەتۆمی سەربزای و نیزامی ئێران باسی لێوە کردووە تۆمار بکات .
هەروەها تایمزی ئیسرائیلی لە زاری ڕۆژنامەی ئیسرائیلی یەدیعووت ئاحارانووت " لە ڕاپۆرتێکدا بە بیری هێناوەتەوە کە داڕێشتنی بەرنامە و پیلانەکانی لە ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی هێرشگەلێک بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٨ و لە ماوەی دەورەی ئیهوود ئۆلمێرت ی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل دا دەستی پێکردووە ئەو کاتەی کە ئیهوود باراک لەم دەورەیەدا پۆستی وەزیری هەواڵگری و زانیاری لە ئەستۆ بوو .
بە ووتەی سەرچاوەگەلی ئیسرائیلی هەر ئەو کاتە بوو کە سیخۆڕەکەی مووساد توانیویەتی بە نزیکی بوونەوەی بە مۆحسین فەخریزادە زانا ئەتۆمییەکەی ئێران فایلی دەنگی لە قسەکانی ئەو ئامادە بکات کە لەو فایلە دەنگییەدا بەرنامە ئەتۆمی یە سەربازی و نیزامییە سڕڕی و نهێننیەکانی ئێران دا باسی لێوە دەکرد .
هاوکات بەم ڕاگەیاندنەی ئیسرائیل ، ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکدا دەربارەی ووڵاتانی ئەندام ووتی کە ئێران بە تیمی بازرەسانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکەگرتووەکانی ڕاگەیاندووە کە بە نیازە سێ کۆمەڵە لە دەزگاکانی سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە جۆری (IR-2M) لە دامەزراوەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی بەکار بهێنێت .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە