بەپەلە ... + وێنە ... سەکۆی مووشەکی ئێران لە پاریزگای ئۆرمییە لە ئامادەباشی تەواوە و هەموو فڕینە ناوخۆیی و دەرەکییەکان هەڵوەشێندراوەتەوە

پەیامی کورد     ...      سەکۆی مووشەکی ئێران لە پاریزگای ئۆرمییە لە ئامادەباشی تەواوە و هەموو فڕینە ناوخۆیی و دەرەکییەکان هەڵوەشێندراوەتەوە

بە پێی هەواڵ و زنیارییەکان لە ناوخۆی ئێرانەوە دوای هەڕەشە و گوڕەشەکانی ئەم دواییەی ئێران لە بەرامبەر تۆڵە سەندنەوە لە ئەمریکا و هێزە هاوپەیمانەکانی ئەو ووڵاتە لە عێراق و دەرەوەی ئەو ووڵاتە   سەکۆی مووشەکی ئێران لە پاریزگای ئۆرمییە لە ئامادەباشی تەواوە و هەموو فڕینە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ئەو پارێزگایە هەڵوەشێندراوەتەوە .

سوپای پاسداران لە بەرەبەری ساڵڕۆژی کوشتنی فەرماندەی سوپای قودس ی سەر بە سوپای پاسداران لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو دایە بۆ هێرشێکی لە ناکاو و غافڵگیرانە .

هەر بە پی ئەم هەواڵە نیۆیۆرک تایمز لە زاری بەرپرسێکی پلە باڵای پێنتاگۆن ەوە ڕایگەیاندووە و دەڵێ : جێگای گرینگیدانە چوونکە هەموو سیستەم گەلی ئاسمانی و هێزی دەریایی ڕژیمی ئێران لە حاڵی ئامادەباشی تەواو دایە ، بەڵام بە تەواوی و بە ڕوونی دیار نییە بۆ هێرش کردنی بۆ سەر مۆڵگە و بنکەکانی ئەمریکا یە یا خود لە ووڵامدانەوەیە بە هێرشە نیزامی و سەربازییەکانی ئەمریکایە .

هەروەها بە پێی سەرچاوەگەلی ئەمریکی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی دیسەمبەر ڕایانگەیاند کە لە دوای زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عێراق ، دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان بەرنامەکانی پشووی خۆی بۆ سەر ساڵی نوێ بە ناتەواوی بە جی هێشتووە و بە خێرایی گەڕاوەتەوە واشینتۆن .

کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەمریکی « CNN» لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دۆناڵد ترامپ بە دوو هۆکاری گرینگ پشووەکانی خۆی بە ناتەواوی بە جیهێشتووە و گەڕاوەتەوە پایتەخت یەکەم زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشینتۆن و ئەگەری تێکهەڵجوونی سەربازی و نیزامی ئەمریکا لەگەڵ ئێران لە عێراق و دووهەم بڕیاری هەندێک لە کۆماریخوازەکان بۆ ئەوەی سەرکەوتنی جۆ بایدن بە فەرمی وەکوو سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو بە پێچەوانەوە بگۆڕن لە کۆنگرەدا و پشتڕاستی ئەو سەرکەوتنە بە ئاراستەیەکی دیکەدا ببەن .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە