بەپەلە + وێنە ... فەرماندەی گوردانەکانی سیدالشهدای عێراق : مووساد لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٢٠ مەقەڕڕی هەیە
پەیامی کورد ... فەرماندەی گوردانەکانی سیدالشهدای عێراق : مووساد لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٢٠ مەقەڕڕی هەیە
" ئەبوو ئالا اەلایی " فەرماندەی گوردانەکانی سید الشهدا ی عێراق لە پەیامێکدا جگە لە پێشوازی کردنی لە ئۆپراسیۆنی مووشەکباران کردنی هەولێر جەختی لە سەر هەژموونی فەرمانبەرانی سەر بە مووساد لە هەرێمی کوردستان کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەو لە پەیامێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی : زیاتر لە ٢٠ ناوەندی ستراتیژکی و تاکتیکی و هەروەها ژوورگەلی ئۆپراسیۆنی ئەمنییەتی ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە . سەرمایەگوزاری و پڕۆژەگەلی جیاواز بە سەرمایەی ئیسرائیلی یەکانەوە ئەنجام دەدرێت و زیاتر لە ٤ هەزار ئیسرائیلی لەم ناوچەیەدان و هەروەها خاڵێکی ئاسمانی تایبەتی ڕاستەخۆ لە هەولێر ەوە بۆ تەل ئەڤیڤ لە ئارادایە .
ئەو هەروەها بە ئاماژەدان بەوەی کە ئیسرائیل بە هۆی دۆخی ئەمنییەتی لە هەولێر ، داوای لە هاووڵاتیانی خۆی کردووە تاکوو سەردانی ئەم شارە نەکەن ووتی : " لەم ڕووەوە دەتوانن ئاستی هەژموونی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان کە هەندێک شک و گومانی تیدا درووست دەکەن بهێننە بەرچاو ".
هەر لەمبارەیەوە " جبار المعموری" سەرۆکی یەکیتی " علما المسلمین " لە پارێزگای دیالە ش دەڵێ : ئێمە زانیاریگەلێکمان لە بەر دەستدایە کە نیشان دەدات مەقەڕڕگەلیشاراوەی مووساد تەنیا لە هەولێر بوونی نییە بەڵکوو لە ٥ پارێزگای دیکەش بوونیان هەیە و کارەکەشی لە سەر ٥ ئامانجی سەرەکی خۆی داڵدە داوە کە گرینگترینیان ، درووستکردنی فیتنە ، شەڕگەلی قەومی و تیرەیی ، بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە ، تیرۆر ، گەندەڵی ئەخلاقی خەڵک ، بڵاوکردنەوەی مەواددی هۆشبەر لە ئاستی زۆر بەربڵاو لە نێوان گەنجان دا
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە