بەپەلە ... + وێنە ... لە دوێنێوە زیاتر لە ٣هەزار کەس تووشی کۆرۆنا دەبن
پەیامی کورد ... لە دوێنێوە زیاتر لە ٣هەزار کەس تووشی کۆرۆنا دەبن
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له دوێنێوه ١٣ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، سێ هەزار و ٢٧٠ تووشبووی دیكه‌ش تۆماركراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و٢٧٠ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی تووشبوان گه‌یشته ٦٦٤٧٥٠ تووشبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هەزار و ٩٧٨ تووشبووی كۆرۆناش چاكبوونه‌ته‌وه و كۆی گشتی چاكبووانی كۆرۆنا گه‌یشته ٦١٦٥٠٧ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه، له دوێنێوه ١٣ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته ١٣٢٤٥ كه‌س.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە