بەپەلە ... + وێنە ... پارتی دیمۆکراتی کوردستان کاندیدی نوێی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... پارتی دیمۆکراتی کوردستان کاندیدی نوێی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕادەگەێنێت
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادارەوە ، چاوەڕوان دەکرێت و وا پێدەچێت بەهۆی یەکلایی نەبوونەوەی دۆسیەی هۆشیار زێباری لەدادگاو هەڵپەساردنی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار لەلایەن دادگای فیدراڵی یەوە، پارتی بیر لەکاندیدکردنی ناوی نوێ بۆ ئەو پۆستە بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیازی دوو ناوی نوێکراوە.
بەگوێرەی هەواڵی تۆڕی میدیایی عێراقی کە پشتی بەسەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بەستووە، کردنەوەی دەرگای دووبارە خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەسەر داوای پارتی بوە، بۆئەوەی لەحاڵەتی یەکلایی نەبوونەوەی کەیسی گەندەڵییەکانی هۆشیار زێباری لەدادگای عێراقی ناوی جێگرەوە پێشکەش بکات، بۆ ئەوەش مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە هەڵسەنگاندن بۆ دوو ناوی تر دەکات.
بهگوێرهى سهرچاوهكانى ههواڵ، ئهو ناوانهى پارتى بیرى لێكردونهتهوه بریتین له فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی و فوئاد حسێن ی وەزیری دەرەوەی ئێستای عێراقن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئهنجوومهنى نوێنهران له بڕیارێكدا ئاشكرای كرد، دهرگاى خۆ پاڵاوتن بۆ كاندیدى پۆستى سهرۆككۆمار دهكاتهوهو له سبهینێ چوارشهممهوه دهست پێ دهكاتو ماوهى سێ ڕۆژیش دهخاینێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە بە پێی ئەم لێنکەی خوارەمان وەک ماڵپەڕی پەیامی کورد لە ساڵی ٢٠١٨ جارێکی دیکە ئێمە ئەم بابەتەمان ئاماژە پێکردبوو
https://www.peyamakurd.com/sorani/Kurdistan/b-l-rt-b-f-rm-n-o-nd-d-b-s-r-m-r-d-st-aa-r-k-rd
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە