بەپەلە ... + وێنە ... ڕۆژنامەی کەیهانی ئێرانی بە نەزانی ووتەکانی وەزیری بەرگری ئیسرائیل پشتڕاست دەکاتە
پەیامی کورد ... ڕۆژنامەی کەیهانی ئێرانی بە نەزانی ووتەکانی وەزیری بەرگری ئیسرائیل پشتڕاست دەکاتە .
ڕۆژنامەی کەیهان سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بە زانابوون و یا خود نەزانی بە نووسینێکی گەورە لە لاپەڕەیەکی خۆیدا نووسی : کون کردنی لاشەی کەشتییە ئیسرائیلی یەکە ، تۆڵەی هێزەکانی موقاومە بوو " ، و ووتی هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر کەشتی ئۆتۆمبێل هەڵگری کۆمپانییەکی ئیسرائیلی لە دەریای عۆمان کە دوو شوێنی لاشەکەی کون کردووە ، ووڵامێک بووە بە هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر هێزە چەکدارە شیعەکاننی لە سووریا و عێراق و هێزەکانی مقاومە کە ئەنجامیان داوە .
کەیهان کە ڕۆژنامەیەکی سەر بە عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێرانە نووسی کە ئەم کەشتییە نزیک بە ئەرتەشی ئیسرائیل بووە و خاوەنەکەشی بەرپەرسێکی ئەمنییەتی ئیسرائیلی بووە .
لە ٢٥ی فێبریوەری کەشتییەکی تایبەت بە هەڵگرتنی ئۆتۆمبێل سەر بە کۆمپانیای " هێلیووس ڕی " ئیسرائیل کە بە ئاڵای باهاما لە جووڵەکردندا بووە لە دەریای عۆمان تووشی تەقینەوە بوو .
بێنی گانتس ، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان نیشاندەری ئەوەیە کە ئێران لە پشت هێرشەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بۆ سەر کەشتی ئیسرائیل ی لە کەنداوی عۆمان ەوەیە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە