بەپەلە ... + وێنە ... کەتائێبی حێزبۆڵڵای عێراق هەڕەشەی بڕینی گوێی موستەفا کازمی دەکات

پەیامی کورد    ...    کەتائێبی حێزبۆڵڵای عێراق هەڕەشەی بڕینی گوێی موستەفا کازمی دەکات

بەرپرسی ئەمنی گرووپی چەکداری حیزبوڵای عێراق رایگەیاند، ڕووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو لەهێرشکردنەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا تەنها لەبەرژەوەندی ترەمپدا بوە و ئەوان لەبەرەی بەرگری دەمێننەوە، هەروەها داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن " ئارام گریمان تاقی نەکاتەوە، ئەگەر نائێستا کاتەکەی گونجاوە بۆ بڕینی گوێیەکانی وەک چۆن گوێی بزن دەبڕدرێت".

ئه‌بووعه‌لی عه‌سكه‌ری، بەرپرسی ئەمنی گرووپی چەکداری حیزبۆڵڵای عێراق لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر نووسیویەتی، روداوەکانی بۆردوومانکردن لەچەند رۆژی رابردوودا تەنها لە بەرژەوەندی "ترامپ ی دوژمن مانبوە و نابێت ئەوەش دوبارە ببنەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، هاوپەیمانیەتی لەگەڵ بەرەی بەرگری لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بەردەوام دەبێت و بەرگریان لێدەکەن.

ئه‌بووعه‌لی عه‌سكه‌ری پەیامێکیش ئاڕاستەی موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و دەڵێت، "داوا لە کازمی دەکەم کە لێرە بەدواوە ئارامگری بەرەی بەرگری تاقی نەکاتەوە، ئێستا کاتەکەی گونجاوە بۆ (بڕینی گوێیەکانی وەک چۆن گوێی بزن دەبڕدرێت)، ئەو کاتەش هەواڵگری و زانیاری ئێران، CIAی ئەمریکی و ئەوانە رزگاری ناکەن کە موزایەدە لەسەر بەرژەوەندییەکانی نیشتیمان دەکەن".


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە