بەپەلە ... + وێنە ... گرووپێکی چەکداری تێرۆریستی بە ناوی " ربع اللە " هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات

پەیامی کورد     ...    گرووپێکی چەکداری تێرۆریستی هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات .

دوای ئەوەی ئەمڕۆ گرووپی چەکداری "ربع الله"  کە ماوەی چەند مانگێکە دامەزراندنی خۆی راگەیاندوە و ئەندامەکانی پێشووتر بەشێک بوون لە حەشدی شەعبی، مانۆڕێکی سەربازییان لەبەغدا ئەنجامدا و هەڕەشەیانکرد بەوەی ئەگەر خواستی پارێرگاکانی باشوور لە بوودجەدا بەدی نەهێنرێت بێدەنگ نابن، هەروەها هۆشدارییانداوە کە بەبێ گەرەنتی نابێت هیچ بوودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.

گرووپی چەکداری "ربع الله" ئەمڕۆ لەبەغدا نمایشێکی سەربازی ئەنجامدا و وێنەی موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ژێرپێ دەخەن، ئەو گرووپە لەراگەێندراوێکدا دواکارییەکانیان خستوەتەڕوو کە بریتین لە پەسەندکردنی بوودجە، گەڕانەوەی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بۆ نرخی پێشوو، رەوانە نەکردنی هیچ بوودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بەبێ پێدانی گەرەنتی و هۆشداری دەدە بە "بەکرێگیراوانی" ئەمریکا و سەعوودیە لەعێراق.

"ربع الله" هۆشداری بە لایەنە سیاسییەکان دەدات لەدواخستی پەسەندکردنی پرۆژەی بوودجەی ٢٠٢١ لەپێناو دەستکەوتی خۆیان و جەختیش دەکاتەوە" ئەگەر لە بوودجەدا خواستی پارێزگاکانی باشووری عێراق بەدی نەهێنرێت، بێدەنگ نابین".

ئەو گرووپە چەکدارییە لەماوەی رابردوودا چەند هێرشێکی لەبەغدای پایتەخت ئەنجامداوە، لەوانە "سووتاندنی بارەگای کەناڵی MBC، سووتاندنی بارەگای لقی پارتی دیموکراتی کوردستان و تەقاندنەنەوەی چەندین دووکانی مەیفرۆشی و سەنتەری مەساج". 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە