بەپەلە ... ١٠ مووشەکی گراد بنکەی عین الاسد لە عێراق دەکاتە ئامانج
پەیامی کورد ... ١٠ مووشەکی گراد بنکەی عین الاسد لە عێراق دەکاتە ئامانج .
سەرچاوەگەلی میدیایی لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە هەوال لە هێرشی ڕاکێتی بۆ سەر یەکێک لە بنکەکانی جێگیر بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا دەدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی فەرمی میدییا عێراق دواع لەمبارەیەوە ڕایگەیاند کە ١٠ مووشەکی گراد بنکەی ئاسمانی عین الاسد لە پاریزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای ئەم ووڵاتە ی کردووەتە ئامانج .
ئاژانسی میدیایی سکای نیووزی عەرەبی لە عێراق یش هەروەها ڕایگەیاند کە بنکەی ئاسمانی عین الاسد وکەوو شوێنی جێگیربوونی هیزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم بە ڕابەرایەتی ئەمریکا ، کراوەتە ئامانجی ٤ ڕاکێتی مووشەکی و لەم هێرشەدا هیچ زەرەرو زیانی گیانی بەدواوە نەبووە .
هەروەها لە لایەکی دیکەوە ، بنکەی میدیایی " بەغدا الیوم " لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی هەواڵی لە دۆزینەوەی شوێنی هاوێشتنی ئەم ڕاکێتە مووشەکییانە بەرەو بنکەی ئاسمانی عین الاسد دەدات و ووی : مووشەکەکانی کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بنکەی ئاسمانی عین الاسد لە پارێزگای ئەنبار ی کردووەتە ئامانج ، لە البیادر کە ناوچەیەکی کشت و کاڵییە لە جاددەی پەیوەندی نێوان هیت و بەغداد ە هاوێشتراوە .
کاتژمیرێک لە دوای ئەوەی کە ناوەندی هەواڵگری و زانیاری ئەمنییەتی عێراق بۆ وەزارەتی بەرگری ئەم ووڵاتە بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی کورت جگە لە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ١٠ مووشەکی جۆری گراد سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بنکەی ئاسمانی عین الاسد ی کردووەتە ئامانج بە بی هیچ زەرەرو زیانێک بووە و جەختی کردووەتەوە کە هێزە ئەمنییەتییەکان ، سەکۆی هاوێشتنی مووشەکە هاوێشتراوەکانی دۆزیوەتەوە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە