بەپەلە ... پلەکانی گەرما دەگاتە سەرووی ٦٠ پلەی سەدی
پەیامی کورد ... پلەکانی گەرما دەگاتە سەرووی ٦٠ پلەی سەدی
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی كه‌شناسی عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت ، پێشبینی ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما له‌به‌ر هه‌تا بۆ نزیكه‌ی ٦٥ پله‌ی سه‌دی به‌رزببنه‌وه و سه‌ره‌تای مانگی داهاتووش، سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوین ده‌ستپێده‌كات.
ئیسرا عومه‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی كه‌شناسی عێراق ڕایگەیاند : به‌هۆی شه‌پۆلی گه‌رمای وه‌رزیه‌وه، پله‌كانی گه‌رما به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌چن، به‌جۆرێك له‌ژێر سێبه‌ردا و له‌ناوه‌ڕاستی رۆژ له‌نێوان ٥٠-٥١ پله‌ی سه‌دی ده‌بێت، به‌ڵام له‌ژێر هه‌تاو پله‌كانی گه‌رما له‌نێوان ٦٠-٦٥ پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌هۆی بارسته هه‌وایه‌كی سارده‌وه، شه‌پۆلێكی خۆڵبارین چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه، هیچ پێشبینیهكیش ناكرێت كه بارانی هاوینه له‌م ماوه‌یه‌دا له عێراق ببارێت و كه‌ش و هه‌واش به‌گه‌رمی ده‌مێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكی وه‌رزی هاوین، ئیسرا عومه‌ر باسی له‌وه‌كرد، مانگی هاوین له‌سه‌ره‌تای مانگی (حوزه‌یران/7)ه‌وه ده‌ستپێده‌كات و پێشبینیده‌كرێت، پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌رزببنه‌وه.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە