بەپەلە ... پووتین فەرمانى مەشقی ئەتۆمی دەدات و فڕۆکەکانى رووسیاش لە ئامادەباشین
پەیامی کورد ... پووتین فەرمانى مەشقی ئەتۆمی دەدات و فڕۆکەکانى رووسیاش لە ئامادەباشیدان
بەپێی ماڵپەڕى Live and lets Fly، بەپشتبەستن بە ڕاپۆرتەکان، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا فەرمانى مەشق و ڕاهێنانى سەربازى داوە. بۆ ئەم مەبەستەش، فڕۆکەکانی Ilyushin i1-80 Maxdome ، ناسراون بە فڕۆکەکانى رۆژی دوایی(Doomsday Plane)خراونەتە دۆخی ئامادەباشییەوە.
پووتین، فەرمانى بۆ فەرماندە سەربازیی و راوێژکارە باڵاکانى دەرکردووە تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ مانۆڕی ئەتۆمی. وەک بەشێکیش لە ئامادەکارییەکان، پۆلێک لە فڕۆکەىi1-80 Maxdomes Ilyushin خراونەتە دۆخی ئامادەباشی بەردەوامەوە. ئەم فڕۆکانە، پێیان دەگوترێت Flying Kremlins، کە ڕێگە بە پووتین و ڕاوێژکارەکانى دەدەن تاوەکوو بەسەر هەورەوە بن لەکاتی ڕوودانى شەڕێکی ئەتۆمیدا.
ئەم پێشهاتەش لە کاتێکدایە، کە هەواڵگری ووڵاتانی ڕۆژئاوا ئەوەیان خستووەتە ڕوو کە پووتین بە بەردەوامى گۆشەگیربووە و تووڕەیە بەهۆی چەقبەستنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانى لە ئۆکراین. ئەمەش، مەترسی ئەوە زیاد دەکات، ئەگەر هاتوو پووتین هەست بکات پەراوێزخراوە رەنگە هەستێت بە لێدانێکی ئەتۆمی.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە