بەپەلە ... پەکەکە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئیران بایکۆت دەکات

پەیامی کورد     ...    پەکەکە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئیران بایکۆت دەکات .

بە گوێرەی گرینگترین هەواڵەکان ئەوەی بەدی دەکرێت لەوانەیە بۆ یەکەمین جارە پەکەکە وەک هێزیک کە هاوپەیمانی ئێران هەژمار دکرێت هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە بایکۆت دەکات 

ئەندامی ڕێبەرایەتی کۆدار ئاریۆ بارزان لە پەیامێکدا بانگەوازی بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران کە بڕیار وایە لە ١٨ حۆزەیران بەڕێوە بچێت لە خەڵکی ڕۆژهەڵات ی کوردستان و ئێران کرد .

ئاریۆ بارزان سەبارەت بە سەرۆککۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکی دا لەگەڵ میدیایەکی نزیک لە پەکەکە ڕایگەیاند و ووتی : " دەبێ گەلی ئێران پێکەوە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری بایکۆت بکەن . شتێکی نوێ کە ئێران بیەوێت بۆ نەتەوە و گەلی ووڵاتەکەی بیکات بوونی نییە .

هەروەها ووتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها لە ئاستی نێودەوڵەتی دا تووشی فشار و تەنگاوی بووە ، فشارێکی زۆریان لە سەرە لە دۆخێکی وەهادا خەڵکێک کە ڕۆژانە بەرەوڕووی سیاسەتەکانی ئێران ببێتەوە بە هیچ شێوەیەک ناکرێت کە بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان .

بارزان ووتی : دەبێ گەل و نەتەوەی ئێران بە هیچ شێوەیەک تێکەل بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری نەبێت و بایکۆت بکرێت .ئەم کارە ئەرکێکی مێژوویی و گرینگە . لە بەر ئەوەی ئێران دەوڵەتێکی داگیرکارە و گەل و نەتەوەی ئێمە دەچەوسێنێتەوە . تەنیا و تەنیا ش بایکۆت کردن تێری ناکات ، بەڵکوو دەبێ دەرکەوینە کۆڵانەکان و ڕێکخستنێکی ڕێک و پێک درووست بکەین . پاڵپشتی و پشتگیری لە یەکتر بکەین و پشتگیری لە کار و چالاکی کولتووری و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی بکەین .ببینە خاوەن هەڵوێست . ئەوەی دیکەش دەبێ گەل لە بابەتی هەڵبژاردنەکانی لە شار ناوچە و گوندەکان دا چالاک و ئاگادار بن .هەتاکوو بە تەواوی لە کەسێک بە تەواوی متمانەتان نییە کە کەسێکی باش و جێگای باوەڕە و خزمەتی گەڵ ناکات دەنگەکانی خۆتان بە کار مەهێنن .لە بەر ئەوەی هەر دەنگێک کە بۆیان تۆمار دەکرێت دەبێ گووڵلەیەک بۆ کۆڵبەرێک 


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە