بەپەلە ... چەکدارێکی زۆری " پەکەکە " بە لێشاو پەیوەندی بە پارتییەوە دەکەن و زیاتر لە ٩٠٠ هێزی پەکەکە دەچنە ڕیزی هێزەکانی پێشمەرگە
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی شەنگال ووتی، لە درێژەی ھاتنی چەکدارانی پەکەکە بۆ ناو ڕیزەکانی پێشمەرگە، ژمارەیان گەیشتە ٩٠٠ چەکدار و ئەگەر ئێمە ڕێگەیان پێ بدەین زیاتریش پەیوەندیمان پێوە دەکەن، چوونکە تەواو لە پەکەکە بێ ئومێد بوون.
قاسم شەشۆ، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی شەنگال، ڕایگەیاند : ''ھاتنی چەکدارانی پەکەکە بۆ ناو ڕیزەکانی پێشمەرگە زۆر زیادی کردووە و ئەوەی دێت ئێمە ناونووسیان دەکەین و ڕەوانەی ھەرێمی کوردستانیان دەکەین و تا ئێستا زیاتر لە٩٠٠ چەکدار ھاتوون و ئێمەش سەرجەم یانمان ناونووس کردووە.''
قاسم شەشۆ ووتیشی: ''ئێمە جارێ ڕامانگرتووە، ئەگەرنا بەلێشاو پەیوەندیمان پێوە دەکەن، ئەوەش بۆ چەند فاکتەرێک دەگەڕێتەوە.''
شەشۆ زیاتر ووتی: ''پەکەکە ئێستا ھاوکاری داراییان ناکات و تەعدایان لێ دەکات و بەزۆر دەیانبات بۆ سووریا و شەڕیان پێ دەکات و بەکوشتیان دەدات و مەترسی بۆردوومانیشیان بەردەوام لەسەرە، بۆیە نایانەوێت ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە و دەزانن چارەنووسیان لەگەڵ پەکەکە نادیارە و بێئومێد بوون، بۆیە دێن دەبنە پێشمەرگە و دەزانن پاشەڕۆژێکی گەشیان دەبێت.''
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە