بەپەلە ... ڕابەری کاتۆلیک کەکانی جیهان لەم کاتەدا دەست لە کار دکێشێتەوە
پەیامی کورد ... ڕابەری کاتۆلیک کەکانی جیهان لەم کاتەدا دەست لە کار دکێشێتەوە
کەنالی تەلەفزیۆنی " سی نیووز " ی فەڕەنسا لە زاری کەسە نزیکەکانی پاپ فڕانسیسی ٨٣ ساڵان ڕایگەیاند ئەگەری دەست لە کار کشانەوەی ڕابەری کاتۆلیک کەکانی جیهان لە دوای جەژنەکانی سەر ساڵ و کریسمەس هەیە .
بە پێی نوسراوی میدیا فەڕەنسەوی «اوستن ایوری- Austen Ivereigh» بەڕیوبەری پێشووی کاروباری گشتی Cormac Murphy-O’Connor» ئۆسقۆفی گەورەی پێشووی «وست مینستر - Westminster» کە لە نزیکەوە لەگەڵ پاپ فڕانسیس هاوکاری هەبووە بە ڕۆژنامەی بەریتانی زمانی Euroweeklynews» ی ئێسپانیای ڕاگەیاندووە " من بیر دەکەمەوە هیچ شکێک نییە کە ئەو لە ساڵی ٢٠٢٠ دا دەست لە کار دەکشێتەوە .
ئەم قسانە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە پێشتر ڕاگەێندرابوو پاپ فڕانسیس بڕیار وایە مانگی مارس سەردانی عێراق بکات .
هەروەها ڕابەری کاتۆلیک کەکانی جیهان دوێنێ پێنجشەممە لە بەشێک لە پەیامی خۆی بە بۆنەی شەوی جەژنی کریسمەس بڕیاری سەردانکردنی لۆبنان و سوودانی باشووری لە زووترین کات دا ڕاگەیاندووە
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە