بەپەلە ... ڕووسیای پاوانخواز لە بەرامبەر پێشگرتن لە پێشڕەوی و هەڕەشەکانی تورکیا بەرامبەر بە کورد پێشنیارێکی گرینگ ئاراستەی دیمەشق دەکات

پەیامی کورد      ...    ڕووسیای پاوانخواز لە بەرامبەر پێشگرتن لە پێشڕەوی و هەڕەشەکانی تورکیا بەرامبەر بە کورد پێشنیارێکی گرینگ ئاراستەی دیمەشق دەکات

ڕووسیا پێشنیاری دابەشکردنى نەوت لەگەڵ دیمەشق دەخاتە بەردەم هەسەدە

وەک ڕیگرییەک بۆ پێشگرتن لە پێشڕەوی و هەڕەشەکانى تورکیا، ڕووسیا پێشنیارێک دەخاتە بەردەم ئیدارەى خۆسەرى باکوورى ڕۆژهەڵاتى سووریا (ڕۆژاوا)، بۆ ئەوەى ئاشتەواییەک لەنێوان ئەوان و حکوومەتەکەى بەشار ئەسەد، سەرۆکى سووریا بەدی بهێنێت.

مۆسکۆ پێشنیارێکى خستۆتە بەردەم هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە)، بۆ ئەوەى ئاشتەوایی لەو ناوچەیەکە لەگەڵ دیمەشق بەدی بێت، پێویستە ئیدارەى خۆسەری ئاڵای سووریا لەناوچەکانی هەسەدە بەرز بکرێتەوە، هاوکات ٧٥% داهاتی نەوت ڕادەستى پایتەختى سووریا بکرێت و ٢٥%یشى بۆ ئیدارەى خۆسەری بێت.

خاڵێکى دیکەى رووسیا بۆ کوردەکانى رۆژئاوا بریتییە لە دانپێدانانی بەشار ئەسەد وەک سەرۆکى سووریا، لەبەرامبەریشدا دیمەشق سیستەمێکى نامەرکەزی و حکوومەتێکى خۆجەیی بۆ کوردەکان بنیات دەنێت. لەبەرامبەریشدا رۆژئاوا داواى کردووە، دان بەمافەکانى گەلى کورد بنرێت و، هاوکات پارێزگاری لەهێزەکانى سووریاى دیموکرات بکرێن، بەڵام رووسەکان هیمایان بەوە کردووە " دەکرێ ئەو پرسانە لەسەر مێزى گفتوگۆییەکان باس بکرێن".

سەرچاوە کورد و رووسەکان جەختیان لەوە کردوەتەوە " ویلایەتە یەکگرتووەکان هیچ نارەزاییەکى بەرامبەر پێشنیارەکەى مۆسکۆ نەبووە". بەدران چیاکورد، هاوسەرۆکى ئەنجوومەنى جێبەجێکاری ئیدارەى خۆسەری باکوورو رۆژهەڵاتى سووریا روونیکردۆتەوە "ڕووسیا دەیەوێت گفتوگۆییەکى نوێ لەگەڵ دیمەشق ئەنجام بدەین"، ووتیشى "بە مۆسکۆمان ڕاگەیاند، ئێمە ئامادەین، تێروانینەکانمان روون و مایەى چارەسەرن، بۆیە هەموو کەسێک پێویستى بەتێروانینێکى روون هەیە". باسى لەوەشکرد "

پاڵپشتییەکى نێودەوڵەتى و هەرێمایەتى لەلایەن ووڵاتە عەرەبیەکانەوە هەیە، بەشێک لەو ووڵاتانەش رۆڵێکى نەرێنی یان لەو پرۆسەیە گێراوە، بەتایبەت ئێران و تورکیا". چیاکورد جەخت لەوەش دەکاتەوە " مەرج نییە هەموو تێروانینەکان لەیەک ئاراستە بن، بەڵام لەچوارچێوەى پرۆسەى گفتوگۆییەکان گەیشتن بەهاوپەیمانیەک کارێکى ئەستەم نییە".

هاوکات ئاڵدار خەلیل، هاوسەرۆکى پارتى یەکێتى دیموکراتى (پەیەدە)، سوورە لە سەر ئەوەى کە لەگەڵ حکوومەتى سووریا بگەنە چارەسەرێکى گونجاو". دواى کۆنترۆڵکردنى ناوچەکانى رۆژئاوا لەلایەن هەسەدەوە، حکوومەتى سووریا سەدا ٨٠ سەرچاوەى نەوەت و گازی لەدەستداوە، بەتایبەت لەناوچەکانى حەسەکەو دێرزور، کەپێش ئەوکات بەشێکیان لەژێر دەسەڵاتى گرووپی تیرۆریستى داعش بووە.
ئێستا کوردەکان یەک لەسەر پێنجى خاکی سووریایان بەدەستەوەیە ، کەئەمەش گەورەترین پارچەی جوگرافیاییە کە لە دەرەوەى دەسەڵاتى دیمەشق ە، کەئەو ناوچەیەش بەدەوڵەمەندترین ناوچەى سووریا دادەنرێت لەرووى ووزەو کشتوکاڵییەوە.

بەڵام تورکیا هەردەم هەوڵدەدات ئەو پارچەیە لەسووریا دابڕێت و، لەلایەن میلیشیا نزیکەکانى خۆیەوە داگیریان بکات.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە