بەپەلە ... ڕووسیا بەم ئەگەرە هۆشداری دەدات نرخی نەوت دەگەێنێتە ٣٠٠ دۆلار
پەیامی کورد ... ڕووسیا بەم ئەگەرە هۆشداری دەدات نرخی نەوت دەگەێنێتە ٣٠٠ دۆلار
ئەلێكساندەر نۆڤاك، جێگری سەرۆك وەزیرانی رووسیا، دوێنێ دووشەممە، هۆشداری دا كە ئەگەر ئەمریكا و ووڵاتانی یەكیتی ئەورووپا دەستبەرداری نەوتی رووسیا ببن، دەرئەنجامەكەی كارەساتبار دەبێت و نرخی یەك بەرمیل نەوت دەگات زیاتر لە ٣٠٠ دۆلار.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی "تاس"ی ڕووسی، ئەلێكساندەر نۆڤاك، جێگری سەرۆك وەزیرانی رووسیا، لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەنووسانی وتووە " ئاشكرایە دەستبەرداربوون لە نەوتی رووسیا دەرئەنجامی كارەساتباری دەبێت بۆ بازاڕەكانی جیهان، رەنگە بەوهۆیەوە نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە ٣٠٠ دۆلارو زیاتریش."
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە مۆسكۆ نیگەرانە لەو لێدوانانەی ووڵاتانی رۆژئاوا لەبارەی دەستبەرداربوون لە نەوتی رووسیا. لەگەڵ ئەوەش ووتوویەتی، ڕووسیا توانای ئەوەی هەیە بەرهەمە نەوتییەكانی لە بری بازاڕی ئەورووپا بۆ بازاڕەكانی دیكە بنێرێت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە