بەپەلە ... ڕووسیا هێزەکانی خۆی لە سنووری ئۆکراین دەکشێنێتەوە

پەیامی کورد    ...     ڕووسیا هێزەکانی خۆی لە سنووری ئۆکراین دەکشێنێتەوە .

مۆسکۆ ڕایگەیاند هێزەکانی لە سنووری ئۆکراین دەکشێنێتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند هێزە سەربازییەکانی ئەم ووڵاتە پاشەکشەیان بۆ مەقەڕڕ و پنکەکانی خۆیان دەست پێکردووە و لە حاڵی بەجێهێشتنی سنووری ئۆکراینن .

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە سەربازانی ئەم ووڵاتە ڕاهێنانیەکانی خۆیانیان لە بێلاڕووسیا لە دراوسێیەتی ئۆکراین تەواو کردووە و گەڕانەوەیان بۆ شوێنی جێگیربوونی پێشووی خۆیانیان دەست پێکردووە . سەرلەشکەر ئیگوور کۆناشنکۆف ووتەبێژی باڵای ئەم وەزارەتخانەیە ئەم هەواڵەی چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا لە ڤیدیۆیەکدا ڕاگەیاندووە .

کۆناشنکۆف ووتی  : هەروا کە هێزەکان ڕاهێنانە سەربازییەکان خۆیانیان بە کۆتا دەگەێنن وەکوو هەمیشە چەند لایەنەی بە بنکە و پێگە هەمیشەییەکان خۆیان تەواو دەکەن . لەشکەرەکانی حەوزەی سەربازی و نیزامی باشوور و ڕۆژئاوا ئەرکەکان خۆیانیان بە کۆتا گەیاندووە و هەڵگرتنی ڕاگواستنی ڕەیڵی و ئۆتۆمبێلی یان دەست پێکردووە و ئەمڕۆ بەرەو بنکە سەربازی و نیزامییەکانی خۆیان جووڵەیان دەست پێدەکەن  

ئەو هەروەها ووری کە لەشکەرگەلێکی جیاواز بە شێوەی جیاگانە لە ستوونگەلی نیزامی جووڵە دەکەن . کلیپگەلی ڤیدیۆیی بڵاو کراوە لە لایەن بەرپرسانیش نیشان دەدات کە کەرەستەگەلی سەربازی و زرێهی لە واگۆنگەلی ڕێگای ئاسنین بار دەکرێن تاکوو بگەڕێندرێنەوە جێگاکانی خۆیان

ڕووسیا هیچ ڕوونکردنەوەیکی زیاتری دەرباەی ژمارەی ئەو هێزانەی کە لە سنووری ئۆکراین دەکشێندرێنەوە ڕانەگەیاندووە بەڵام ماریا زاخارۆڤ ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ووتی ئەمڕۆ ١٥ی فێبریوەری وەکوو ڕۆژی شکستی پڕووپاگەندەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە مێژوودا دەنووسرێتەوە


ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە