بەپەلە ... ڕووسیا ٢٠ شوێنی بەرگری ئەرتەشی ئۆکراین ی بۆمباران کرد
پەیامی کورد ... ڕووسیا ٢٠ شوێنی بەرگری ئەرتەشی ئۆکراین ی بۆمباران کرد
وەزارەتی بەرگری ئۆکراین : ڕووسیا ٢٠ شوێنی بەرگری ئەرتەشەکەمانی بۆمباران کرد
وەزارەتی بەرگری ئۆکراین هەوال لە بۆمباران کردنی ژمارەیەک شوێن سەر بە ئەرتەشی ووڵاتەکەی لە لایەن هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا وە دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسەوی AFP دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە هەواڵێکی بەپەلەدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی تویتەر ، لە زاری وەزارەتی بەرگری ئۆکراین ڕایگەیاند کە ٢٠ شوێنی بەرگری سەر بە ئەرتەشی ئەم ووڵاتە لە لایەن هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا وە بۆمباران کراوە .
لە هەمان حاڵدا پەخشی عەرەبی ئاژانسی هەواڵی ئاناتۆلی تورکیا ش ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە جیایی خوازەکان لە ناوچەی " دۆنباس " لە ڕۆژهەلاتی ئەم ووڵآتە ، دوێنی هەینی ڕێکەوتنی ئاگربەسیان ٢١ جار پێشێل کردووە و چەندی خاڵی ئەم ناوچەیەیان کردووەتە ئامانج و بۆمباران کراون .
هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین لە بەیاننامەکەی خۆیدا جگە لە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دوو هێزی نیزامی و هاووڵاتییەکی سڤیل لە دەرئەنجامی هاوێشتنی گووللە لە لایەن جیایی خوازەکانی هەواداری ڕووسیا لە دۆنباس بریندار بوونە جەختی کردەوە کە ئەم بابەتە یان بە نوێنەرانی ڕێکخراوی ئەمنییەت و هاوکارییەکانی ئەورووپا ڕاگەیاندووە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە