بەپەلە ... ڕۆژنامەی کووەیتی : بنکە و پێگە سەربازی و نیزامییەکانی ئێران هەموو لە ئامادەباشی تەواودان

پەیامی کورد     ...    ڕۆژنامەی کووەیتی  : بنکە و پێگە سەربازی و نیزامییەکانی ئێران هەموو لە ئامادەباشی تەواودان

ڕۆژنامەی کووەیتی ئەلقۆبس لە زاری هەندێک لە سەرچاوەگەلی ئاگادار لە ناوخۆی ئێرانەوە ڕایگەیاند کە بنکە و پێگە سەربازی و نیزامییەکانی ئێران هەموو لە ئامادەباشی تەواودان .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئەلقۆبس لە زاری سەرچاوەکانی خۆی لە ناوخۆی ئێرانەوە ڕایگەیاند دوو بنکەی ئاسمانی چوارەمی گورزلێنادنی بەپەلەی دێزفوول و بنکەی ئاسمانی پێنجەمی ئۆمێدییە سەر بە ئەرتەشی ئێران کەوتووەتە ئامادەباشی تەواوەوە  .

ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها ووتی دانیشتووانی دێزفوول لە پارێزگای ئەهواز ، جموو جووڵی سەربازی نائاسایی یان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لەم شارە بەدی کردووە 

ئەقۆبس هەروەها ڕایگەیاند : شاندێکی پلە باڵای سەربازی و نیزامی بریتی لە فەرماندەگەلی پلە باڵای سەربازی ئەرتەش و سوپای ئێران لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە مەبەستی پێداچوونەوە بە گۆڕانکارییە مەیدانییەکانی بنکەی ئاسمانی کاردانەوەی خێرای دێزفوول چوونەتە ناو ئەم بنکەیەوە .

هەروەها ڕۆژنامەی ئاماژەپێکراو ڕایگەیاندووە : هەموو پشووەکانی ئەفسەران و فەرمانبەران و کاربەدەستانی ئەرتەش و سوپای ئێران هەڵوەشێندراوەتەوە و هەموو بنکە سەربازییەکانی ئێران بە تایبەتی بنکەگەلی سەربازی لە باشوور و باشووری ڕۆژئاوا ی ئەم ووڵاتە لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو دایە .


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە