بەپەلە ... ڕۆیتەرز : ئەگەر دانووستاندن ئەنجام نەدرێت ، تورکیا ئۆپراسیۆنی هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان جێبەجێ دەکات
پەیامی کورد ... ڕۆیتەرز : ئەگەر دانووستاندن ئەنجام نەدرێت ، تورکیا ئۆپراسیۆنی هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان جێبەجێ دەکات .
بە گویرەی هەواڵ و زانیارییەکان دوو گەورە بەرپرسی ئانکارا بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئاشکرای دەکەن و ڕادەگەێنن ئەگەر بێت و دانووستاندنەکانی تورکیا لەگەل هەر دوو ووڵاتی ئەمریکا و ڕووسیا ئەنجام نەدرێت ، ئەوە ئانکارا لە دژی ڕۆژئاوای کوردستان ئامادەکاری هێرشێکی بەرفراوان دەکات .
یەکێک لەو بەرپرسانە ڕایگەیاندووە کات و ساتی ئۆپراسیۆنەکە دیار و ڕوون نییە ، بەڵام دەزگای هەواڵگری " میت " ی تورکیا ئامادەکاری بۆ ئەم ئۆپراسیۆنە دەکات .
هەروەها ڕایانگەیاندووە گرینگ ئەوەیە کە هێزەکانی " یەپەژە " لە تەل ڕەفعەت لە ناو ببردرێت و هەروەها لەگەڵ هەندێک ووڵات کە پێویستن دەبێ هەماهەنگی بکرێت و هەروەها بۆ ئەم ئۆپراسیۆنە دەبێ لەگەل ئەمریکا و ڕووسیا چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت .
بەرپرسێکی دیکەی ئانکارا ئاشکرای دەکات کە : " هێرشەکانی ئەم دواییانە بە تەواوی لەو شوێنەنانەی کە لە بن کۆنترۆلی ڕووسیادایە دەبوو کە هێزەکانی " یەپەگە " بە درێژی ٣٠ کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا دوور بخرابانەوە بەڵام ئەم کارەیان ئەنجام نەدا
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە