بەپەلە ... " ڕێکەوتنی نوێ " چاوەڕوانی ڕێکەوتنی مێژوویی لە نێوان کورد و چوارچێوەی هاوپەیمانی و سەدر " تەنانەت مالکی " یش بن

پەیامی کورد    ...   چاوەڕوانی ڕێکەوتنی مێژوویی لە نێوان کورد و چوارچێوەی هاوپەیمانی و سەدر " تەنانەت مالکی " یش بن

بەبەشداری نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوه لە ماڵی هادی عامری لە بەغدا ئەنجام دەدرێت.

بەپێی زانیارییەکان بریارە ئەمڕۆ هەینى بەبەشداری نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکى پارتى و محەمەد حەلبوسی سەرۆکى پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوه لە ماڵی عامری لە بەغدا ئەنجام دەدرێت.

کۆبوونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکانى چوارچێوەى هەماهەنگی بۆ ناو رێکەوتنە سێ قۆڵییەکەى سەدرو پارتى و سوننەکان و هەروەها دانیشتنى پەرلەمانى عێراق سەبارەت بە پرسى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار.

تائێستا دیار نییە کە شاندی یەکێتى بەسەرۆکایەتى بافڵ تاڵەبانى و قوباد تاڵەبانى لەو کۆبوونەوەیە بەشداری دەکەن یان نا.

شەوی رابردووش لایەنەکانى چوارچێوەى هەماهەنگی کۆبوونەوە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ئەنجامەکانى ئەو کۆبوونەوەیە ئاشکرا نەکراوە.

لەلایەکى دیکەوە بەپێی زانیاری میدیا عێراقییەکان ەوە بریارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا موقتەدا سەدر دەست پێشخەرییەکى نوێ بۆ لایەنەکانى بەرامبەر کە چوارچێوەى هەماهەنگی و یەکێتییە رابگەینێت.

وەک باس دەکرێت، پێدەچێت دەست پیشخەرییەکەى سەدر بانگهێتشکردنى چوارچێوەى هەماهەنگی بێت بە نووری مالکی شەوە بۆ ناو رێکەوتنەکەی لەگەڵ پارتى و سوونەکان.

ئەمە لەکاتێکدایە کە موقتەدا سەدر بریاریدا لەگەڵ لایەنەکانى چوارچێوەى هەماهەنگی بەجیددیى گفتوگۆ بکات و لەم رووەشەوە دەست پێشخەریەکى نوێی راگەیاندوە.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە