بەپەلە ... + ڤیدیۆ ...  بەغدا لە ترسی هێرشی میلیشیا و چەکدارانی سەر بە ئێران بە تەواوی میلیتاریزە دەکرێت

پەیامی کورد      ...    بەغدا لە ترسی هێرشی میلیشیا و چەکدارانی سەر بە ئێران بە تەواوی میلیتاریزە دەکرێت 

دەوڵەتی موستەفا کازمی لە شەقامەکانی بەغدا بەرەو کۆتاییەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە تووندی و بە شێوەیەکی بەرفراوان هێزەکانی خۆی بڵاو پێکردووە ، دەوڵەتی کازمی لە ترسی درووست بوونی حالەتی نائەمنی لە لایەن مێلیشیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر ئێرانەوە لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ، هێزە ئەمنییەکانی ژێر فەرمانی خۆی لە سەرتاسەری شەقامەکانی کۆتایی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕێک خستووە 
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبوو مەهدی مۆهەندیس هێزێکی زۆری لەناو شاری بەغدا بڵاو کردووەتەوە

 بە پێی هەواڵ و زانیارییە هەواڵگرییەکان ئاماژە بەوە دەکرێت کە تیرۆرستان دەیانەوێت هەل بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی کردەیەکی تیرۆرستی.  
  
 فەرماندەییەکە هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە بڵاوەپێکردنی هێز لەناوی شاری بەغدا، پەیامێکە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت تۆڵە بکەنەوە


 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە