بەپەلە + ڤیدیۆ ... سەرچاوەکانی مووشەکبارانەکەی ئەم شەوی هەولێر لە دوو شاری ئێران ەوەیە
پەیامی کورد ... سەرچاوەکانی مووشەکبارانەکەی ئەم شەوی هەولێر لە دوو شاری ئێران ەوەیە
جگە لە " کرماشان " سەرچاوەی دووەمی هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر پارێزگای هەولێر لە شاری " تەورێز " بووە، فڕۆکە ئەمریکییەکان لەسەر ئاسمانی هەولێر دەسووڕێننەوە
ئەمە لە حاڵێکدایە کە کەمێک بەر لە ئێستا نزیکەی ١٤ مووشەک ئاراستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و کونسووڵخانە نوێ یەکەی ئەمریکا و ناوچەیەک لە شارۆچکەی پیرمام و ناوچەیەک نزیک کوردستان ٢٤ کران.
مووشەکەکان لە ئێرانەوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکە سەربازییەکان و کونسوولخانەی ئەمریکا کراون.
سابرێن نیوز بەفەرمی بڵاوی کردەوە کە سوپای پاسداران بە ١٤ موشەک بنکەکانی ئەمریکای لە هەولێر کردووەتە ئامانج.
وەزیری تەندرووستی حکوومەی هەرێم ڕایگەهاند: خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا بریندارێک گەیشتۆتە نەخۆشخانەکان، چاودێری زیانەکان دەکەین و فریاکەوتنەکان لە ئامادەباشی دان
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە