بەپەلە ... کێڵگەیەکی گەورەی نەوت لە سلێمانی لە لایەن کۆمپانیای گاز پرۆمی ڕووسی یەوە دەدۆزرێتەوە
كۆمپانیاى گاز پرۆمى ڕووسى ڕایگه‌یاند، له‌ده‌ره‌وه‌ى كێڵگه‌ى سه‌رقه‌ڵا له‌ناوچه‌ى گه‌رمیانى سه‌ر به‌پارێزگاى سلێمانى كێڵگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى نه‌وتیان دۆزیوه‌ته‌وه.
سێرگى بیترۆڤ به‌ڕێوبه‌رى گشتی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى كۆمپانیاى گازپرۆمى ڕووسى له‌چاوپێكه‌وتنێكىدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئاسمانى RT عه‌ره‌بى ڕایگه‌یاند، "كۆگایه‌كى نه‌وتى تازه‌یان له‌هه‌رێمى كوردستان دۆزیوه‌ته‌وه‌و ده‌ستیان به‌كاركردن تێیداكردوه".
ووتیشى :"بیرى ژماره چواریان له‌ناوچه‌ى سه‌رقه‌ڵا هه‌ڵكه‌ندوه‌و وایانزانیوه كه ئه‌وه كۆتا بیرده‌بێت له‌ناوچه‌كه، به‌ڵام دواتر بۆیان ده‌ركه‌وتوه نه‌وتێكى زۆرباش له‌ژێر زه‌وى ناوچه‌كه هه‌یه‌و بۆیه بیرێكى دیکە هه‌ڵده‌كه‌نن و به ته‌واو بوونیشى ڕۆژانه حه‌وت تا هه‌شت هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى لێده‌رده‌هێندرێت‌و ساڵى ٢٠٢٣ كاره‌كانى هه‌ڵكه‌ندنى بیره‌كه كۆتایی دێت".
بیترۆف ئه‌وه‌شی خستوەته‌ڕوو، له‌ئێستادا ڕۆژانه ٢٤هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنن
و ترسى ئه‌وه‌یان هه‌بوه به‌رهه‌مهێنانیان كه‌م بكات، به‌ڵام به‌هه‌ڵكه‌ندنى بیرى ژماره پێنجى سه‌رقه‌ڵا له گه‌رمیان دڵنیان ده‌توانن پارێزگارى له‌بڕى به‌رهه‌م هێنانیان بكه‌ن.
به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران پێشتر هۆشداری ئه‌وه‌یان دابوو كه مه‌ترسى كه‌م بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتیان سنوورى پارێزگاى سلێمانى هه‌یه‌و به‌هۆى ئه‌مه‌شه‌وه حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌م ناوچه‌یه پشتگوێ بخات.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە