بەپەلە ... کەتائیبی سید الشهدا سەر بە " حەشدى شەعبى " هەڕەشە لە هەرێمى کوردستان دەکات
پەیامی کورد ... کەتائیبی سید الشهدا سەر بە " حەشدى شەعبى " هەڕەشە لە هەرێمى کوردستان دەکات
▪️ کازم فەرتووسى، ووتەبێژى کەتیبەکانى سید الشهدای سەربە حەشدى شەعبى کە لە ژێر چەترى سوپاى قودسى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامین، سەبارەت بە هێرشەکەى سوپاى ئەمریکا لە سووریا و ئەوانەى کە زانیارییان بە ئەمریکا داوە ڕایگەیاند :
▫️ ئەو هێرشە ئاسمانییەى کە کرایە سەر هێزەکانمان لە سووریا، ئەمریکا بە هاوکارى هێزە عێراقییەکان ئەنجامى داوە.
▫️ پێویست ناکات زۆر شڕۆڤە بۆ هاوکارانى ئەمریکا لە بۆردومانەکە بکەین.
▫️ چوونکە ئەمریکا ددانى نا بەوەى زانیارى هەواڵگرییان لاى عێڕاقیەکانەوە پێ گەیشتووە.
▫️ هێرشەکە لەناو خاکى عێراق بوو نەک سوریا کە ئەمریکیەکان وا باسى دەکەن
▫️ نامانەوێت هەرێمى کوردستان یا کەسانى تر تۆمەتبار بکەین.
▫️ دڵنیاین کە هەرێمى کوردستان دەستى لەو هێرشەدا هەیە کە ئەمریکا لە سووریا کردیە سەرمان
▫️ بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکمان لەو بارەوە لەبەر دەستى نییە.
▫️ شەڕى دژى ئەمریکا بەردەوامە و سیاستى واشینتۆن جێگیرە و بە گۆڕینى سەرۆکوەزیران ناگۆڕێت.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە