بەپەلە ... گرووپێک لە سەربازە کۆنەکانى ئۆپراسیۆنى تایبەتی ئەمریکا و بەریتانیا دژى ڕووسیا دەنە ڕیزەکانی سوپای ئۆکراین

پەیامی کورد    ...   گرووپێک لە سەربازە کۆنەکانى ئۆپراسیۆنى تایبەتی ئەمریکا و بەریتانیا دژى ڕووسیا دەنە ڕیزەکانی سوپای ئۆکراین

تیمێکى کۆنەسەربازەکانى هێزە تایبەتەکانى ئەمریکا و بەریتانیا دژى ڕووسیا چوونە نێو سوپاى ئۆکراین

گرووپێکى ١٠ کەسى لە سەربازە کۆنەکانى ئۆپراسیۆنى تایبەت کە لە لهێستان (پۆڵەندا)ن، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ چوونە نێو ئۆکراین.
 ئەم گرووپە شەش کەسیان ئەمریکى و سێیان بەریتانى و یەکێکیان ئاڵمانییە و ڕاهێنراوى ناتۆن و ئەزموونێکى زۆریان لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆریستان هەیە.

ئەم سەربازە کۆنانەى سوپا گوتوویانە دوو ئەفسەرى پێشووى پیادە نیزامى ئەمریکیش بڕیارە بێنە ئۆکراین بۆ سەرۆکایەتى گرووپەکەیان بۆ شەڕکردن دژى ڕووسیا


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە