بەپەلە ... گەورە هونەرمەندی کورد ناسر ڕەزازی " فەتوای کافر بوونی بۆ دەردەکرێت
پەیامی کورد ... گەورە هونەرمەندی کورد ناسر ڕەزازی " فەتوای کافر بوونی بۆ دەردەکرێت
لە سەر ئەم ووتەیەی ناسر ڕەزازی کە دەڵێت " تا ئەو کاتەی هەناسە بەم ناهێڵم ئیسلام لە کوردستان زیاتر لەمە پەرە بگرێت " فەتوای کافر بوونی بۆ دەردەکرێت .
مەلایەکی کورد حوکمی کافرایەتی ناسر ڕەزازی دەرکرد
مەلا ساڵح دەمامە مەلای شاری بانە لە نوێژی هەینی هێرش دەکاتە سەر ناسر ڕەزازی .
ئەم مەلایە ناسر ڕەزازی بە کافر ناودەبات و گوێگرتن لە دەنگیشی بە حەرام دەزانێت و دەڵێ هەر کەسێک تۆمارکراوی دەنگی هەڵگرێت ئەویش کافرە و لە دین دەرچووە.
ئەم مەلایە هۆکاری ئەم فەتوایە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە ناسر ڕەزازی لە چاوپێکەوتنیکی دا ڕایگەیاندووە چیتر ئیسلام ئایینی من نییە و " یارسان و ڕێژاو " لە مەکە و مەدینە فەرزتر و بۆ من خۆشترە .
ناسر ڕەزازی لە درێژەدا ووتوویەتی تا ئەو کاتەش هەناسە بەم ناهێڵم ئیسلام لە کوردستان زیاتر لەمە پەرە بگرێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە خەڵکی کوردستان، باوەڕمەند بە جیاوازی دین و ئایینن و ناسر ڕەزازی بە دەنگی شۆڕشی کورد ناو دەبەن.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە