بەپەلە        ...   REUTERS : ڕۆیتەرز : یەکیتی ئەورووپا دوای ٣٠ ساڵ ووڵاتی چین یان ئابڵۆقە و گەمارۆ دا  .

پەیامی کورد      ...   بەپەلە        ...   REUTERS : ڕۆیتەرز : یەکیتی ئەورووپا دوای ٣٠ ساڵ ووڵاتی چین یان ئابڵۆقە و گەمارۆ دا  .

وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا ، بۆ یەکەمین جار لە دوای ساڵی ١٩٨٩ ەوە بە سەپاندنی گەمارۆ لە دژی هەندێک لە بەرپرسانی چین بە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕەزامەندی خۆیان دەربڕی .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ئەمە یەکەەمین گەمارۆی یەەکیتی ئەورووپایە لە دژی چین لە کاتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی مەیدانی تیان ئامن لە پێکەن ی پایتەختی ئەو ووڵاتە .

گەمارۆوە پەسەندکراوەکان بریتییە لە قەدەغەی سەفەرکردن و بلۆکە کردنی داراییەکانی چوار کەسی چینی و دامەزراوەیەکی ئەم ووڵاتە . بە پێی ئەم گەمارۆیانە لەمەوبەدوا هاووڵاتیان و کۆمپانایگەلی ئەورووپایی ئیزنی پەیوەندی کردنی داراییان لەگەم ئەم کەسانە و کۆمپانیاکان دا نییە .

ژان ئێف لۆدریان وەزیری کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا لەمبارەیەوە ووتی : " ئێمە لەم دەسکەوتە نوێیە بۆ گەمارۆدان و بەرگری کردن لە مافی مرۆڤ کەڵک وەرگەدرین هەر بەو شێوەیەی کە دەربارەی ناڤالنی لە ڕووسیا سوودمان لێ وەرگرت .

دیپلۆماتێکی یەەکیتی ئەورووپا پێشتر لەمبارەیەوە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندبوو : " ئەم هەنگاوە سنووردارانە لە دژی پێشێلکارییە جیدییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن دەوڵەتی چین ەوە دەگیرێتە بەر . بەرپرسانی چینی مافی مرۆڤ یان لە بەرامبەر موسڵمانە کەمینەکانی ئیغوور پێشێلکردووە و دەبێ بۆ ئەم مەبەستە هەنگاوگەلێک ئەنجام بدرێت 

بە ووتەی چالاکان و کارناسانی یاسایی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لانیکەم یەک میلیۆن موسڵمان لە ئۆردووگاکانی ناوچەیەکی دوورکەوتوو لە ڕۆژئاوای سین کیانگ دەست بەسەر کراون


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە