بەڕاستی چەند قاوە بەئاگامان دەهێڵێتەوە و کەی باشترین کاتە بۆ خواردنەوەی؟

پەیامی کورد   ...  بەڕاستی چەند قاوە بەئاگامان دەهێڵێتەوە و کەی باشترین کاتە بۆ خواردنەوەی؟

ئەسترید نەهلیگ، بەڕێوەبەری توێژینەوە لە پەیمانگای نیشتمانی فەرەنسی بۆ توێژینەوەی تەندرووستی و پزیشکی دەڵێت، نزیکەی 100 بۆ 150 میلیگرام کە یەکسانە بە کوپێک یان نیو کوپێک قاوە، بڕێکی نزیکە کە یارمەتی زیادکردنی ووزەی تەندرووست دەدات.

ڕوونیشیکردەوە، نزیکەی پێنج خولەک دوای خواردنەوەی قاوە هەست بە بەئاگابوونی زیاتر دەکەیت، بەگوێرەی ئەوەی کە خواردنت خواردووە یان نا و میتابۆلیزمت چەندە خێرا دەبێت، کاریگەرییەکانی لە نێوان 15 خولەک بۆ دوو کاتژمێر دواتر زیاد دەبن تا دەگەنە لووتکە.

بەڵام زۆر خواردنی قاوە کاریگەری نەرێنی لێدەکەوێتەوە.


ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە