بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەرێم پیلانی جێبەجێ کردنی ٨٠ پڕۆژەی ستراتیژی و نزیکەی ٣٠٠ پڕۆژەی ئاسایی دەردەکات
پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەرێم پیلانی جێبەجێ کردنی ٨٠ پڕۆژەی ستراتیژی و نزیکەی ٣٠٠ پڕۆژەی ئاسایی دەردەکات
بەڕێوبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان ووتی، بەپێی ئەو پلان و بەرنامەیەی دایانناوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە لە بواری ئاو و ئاوەڕۆ، بڕیارە بۆ ئەمساڵ ٨٣ پڕۆژەی ستراتیژی و نزیکەی ٣٠٠ پڕۆژەی ئاسایی جێبەجێ بکرێن کە ئەو پڕۆژانە گرینگی و سوودی زۆریان بۆ ھەرێمی کوردستان دەبێت.
بەڕێوبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، ئاری ئەحمەد، ڕایگەیاند : "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەموو ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٠٠ ملیار دیناری تەرخان کردووە و ئێمەش چاوەڕێین بزانین کەی ئەو پارەیە خەرج دەکرێت، جا لە ڕێگەی وەزارەتەوە بێت، یاخود لە ڕێگەی پارێزگاکانەوە بێت."
ئاری ئەحمەد ووتیشی: "ئێمە وەکوو بەڕێوبەرایەتی ئاوی ھەرێمی کوردستان دەرخستەمان ئامادە کردووە بۆ ئەمساڵ بۆ ئەوەی ٨٣ پڕۆژەی ستراتیژی لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەین کە پڕۆژەی زۆر گەورەن و چاوەڕێ دەکەین حکوومەت پارەمان بۆ خەرج بکات و دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بکەین."
ئەحمەد ڕوونیشی کردەوە: "پلانمان بۆ نزیکەی ٣٠٠ پڕۆژەی ئاساییش داڕشتووە و ئەولەویەتمان بۆ ئەو پڕۆژانە داناوە، ھەرکاتێک دەرفەت ڕەخسا دەست بە جێبەجێکردنیان دەکەین."
ووتیشی: "جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە گرینگی و سوودی زۆری بۆ ھەرێمی کوردستان دەبێت."
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە