بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەولێر : تکایە دەست بە ئاوە وە بگرن
پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەولێر : تکایە دەست بە ئاوە وە بگرن
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە کاتژمێر ١٠ی شەوی ٢٥/٢٤ ی ئاداری ٢٠٢١ وێستگەکانی پالاوتنی ئاو ڕاگیران.
لەرونکردنەوەکەدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوکرایەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ئاشکرایکرد، بەهۆی خراپی کەش و هەوا بوونی بەرزبوونی لێلی ڕووبارەوە کە زیاتر لە (٤هەزار NTU) بو، لە کاتژمێر ١٠ی شەوی ٢٥/٢٤ ی ئاداری ٢٠٢١ وێستگەکانی پالاوتنی ئاو ڕاگیران.
ئاماژەی بەوەش کردوە،" بەم هۆیەوە کێشەی کەم ئاوی لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر درووست بووە. دلنیاتان دەکەینەوە کە بە ئاسایی بونەوەی رەوشەکە دەست دەکەین بە دابین کردنی ئاو بە شێوەیەکی ئاسایی."
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر دەشڵیت،" تکایە هاوکارمان بن لە دەستگرتن بە ئاوەوە."
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە