بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەک بۆ سەرجەم شۆفێرانی تاکسی بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەک بۆ سەرجەم شۆفێرانی تاکسی بڵاو دەکاتەوە
بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، سەرجەم شۆفێرانی تاکسی بەتایبەت ئەوانەی کەتاکوو ئێستا سەردانی بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەو هاتووچۆیان نەکردوە ئاگادار دەکەنەوە کە دەبێت بە (2021/11/1) سەردانیان بەمەبەستی لێدانی لەزگە و لۆگۆ لەتاکسیەکانیان.
لە ڕاگەێندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردوە، "سەرجەم شۆفێرانی تاکسی بەتایبەت ئەوانەی کەتاکو ئێستا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەو هاتوچۆیان نەکردوە بەمەبەستی لێدانی لەزگە و لۆگۆ ئاگاداردەکەینەوە، کەوا دەبێت بەر لە 2021/11/1 کارەکانیان ڕاییبکەن".
ئەوەش هاتووە، دەبێت سەرجەم شۆفێرانی تاکسی تا سەرەتای مانگی تشرینی دووهەم لەزگەو لۆگۆ لە تاکسیەکانیان بدەن، بەپێچەوانەوە تووشی سزادان دەبنەوە
پێشووتر عه‌مید ئه‌سعه‌د كه‌ریم، وته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندبوو، رۆژی 1ی (ئاب/8)ی 2021 ئه‌و واده‌یه كۆتایی دێت كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ خاوه‌ن تاكسییه‌كان د‌یاریكردبوو بۆ لێدانی لۆگۆ و شریتی تایبه‌ت، له‌دوای ئه‌و واده‌یه هه‌ر تاكسییه‌ك لۆگۆی پێوه‌نه‌بێت رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و بڕی 500.000 (پێنجسه‌د هه‌زار) دینار.
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە