بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، هاووڵاتیان و شۆفێرانی تەكسی ئاگادار دەكاتەوە كە مەرج نییە لەكاتی كڕین و فرۆشتنی تەكسی لۆگۆ و لەزگە و كارتی بۆ كرابێت، دوا وادەش بۆ شۆفێران دیاری دەكات تا بچن ئەو پێداویستیان تەواو بكەن.
فازڵ حاجی ووتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەێندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، هاووڵاتیان و خاوەن و شوفێرانی تاكسی ئاگادار دەكەینەوە كە بۆ رایی كردنی مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی تاكسی مەرج نیە لۆگۆ و لەزگە و كارتی بۆ كرابێت و ئەو رێكارانە بەجیا دەكرێن.  
روونیشیكردووەتەوە، هەر هاووڵاتیەك بیەوێت كڕین و فرۆشتن بە تاكسی بكات ئازادە و كارەكانی باج و لەزگە و بایۆمەتری تەنها بۆ شوفێرەكە دەكرێت نەك خاوەنەكەی.
لەلایەكی ترەوە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، دوا وادە بۆ لێدانی لەزگە و لۆگۆ و كارتی زانیاری تاكسی 1ی مانگی 8ی ئەمساڵە، لەدوای ئەو وادەیە هەر شۆفێرێك پابەند نەبێت دەست بەسەر تاكسی یەكەیدا دەگیرێت.


ئەم بابەتە 12010 جار خوێندراوەتەوە