بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر پەیامێکی گرینگ بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر پەیامێکی گرینگ بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە راگەێندراوێكدا، كە لە پەیجی پۆلیسی هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، رایگەیاندووە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ تاكو ٣:٣٠ خولەكی ئێوارە، دەنگێكی گەورە دەبیسترێت، بەڵام هیچ پێویست بە دڵەڕاوكێ ناكات.

پۆلیسی هەولێر روونیشی كردووەتەوە، هۆكاری ئەم دەنگە بەرزە ئەوەیە، كە ھێزەكانی ھاوپەیمانان چەند تەقەمەنییەكی ماوەبەسەرچووی سەربازی لەناو دەبەن، بۆیە تكاشیان كردووە كە خەڵكی هەولێر و دەوربەری، تووشی ھیج دڵەڕاوكێیەك نەبن.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە