بەڕێوبەرایەتی کەشناسی لە ڕاگەیندراوێکدا پێشبینیەكانی بۆ كەش و ھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی کەشناسی لە ڕاگەیندراوێکدا پێشبینیەكانی بۆ كەش و ھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو ڕادەگەێنێت
بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بۆمەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەش و ھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند : ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی درەنگانی شەو دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو بارانبارین بەشێوەی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێدەکات.
دەربارەی كەش و ھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی هەینی ئاسمان هەور و باران ئاوی دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن دا بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەرییەکانی کەمتر دەبێت، خێرایی با لە هەندێک شوێن لە یەک کاتژمێردا ٣٠ کیلۆمەتر دەبێت.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە