بەڕێوبەرایەتی کەشناسی لە ڕاگەیندراوێکدا پێشبینیەكانی كەش و ھەوا ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی کەشناسی لە ڕاگەیندراوێکدا پێشبینیەكانی كەش و ھەوا ڕادەگەێنێت
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ی شه‌ممه‌ش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئه‌گه‌ری به‌فرو بارانبارین هه‌یه.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ له پارێزگای هه‌ولێر ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت هه‌ندێك ناوچه هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، سبه‌ی شه‌ممه‌ش ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت ، ئه‌گه‌ری به‌فرێكی كه‌م هه‌یه له ناوچه شاخاوییه‌كان سنوورییه به‌رزه‌كان له كاته‌كانی شه‌ودا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، سبه‌ی شه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت پاشان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، هه‌روه‌ها له پارێزگای دهۆك ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و له هه‌ندێك كات ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، سبه‌ی شه‌ممه‌ش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو ، له‌كاته‌كانی ئێواره له‌هه‌ندێك ناوچه نمه باران ده‌بێت وه ئه‌گه‌ری به‌فرێكی كه‌م له ناوچه شاخاوییه به‌رزه سنوورییه‌كان هه‌یه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌پارێزگای كەركووك ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، سبه‌ی شه‌ممه‌ش به‌هه‌مان شێوه ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌مڕۆ ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت له ناوچه شاخاوییه‌كان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە