بەڕێوبەرایەتی کەشناسی لە ڕاگەیندراوێکدا چۆنیەتی کەش و هەوا ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی کەشناسی لە ڕاگەیندراوێکدا چۆنیەتی کەش و هەوا ڕادەگەێنێت
كەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم نمەباران و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر ببارێت و پلەكانی گەرماش ٣ تاكوو ٥ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ، لە ڕاگەێندراوێكدا وتوویەتی، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پەستانی رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمانی بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان بەتایبەت ناوچە سنورییەكانی هەرێم.
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما نزمبوونەوەیەكی بەرچاو بەخۆوە دەبینن بەجۆرێك كە سێ تا پێنج پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەكانی رۆژی پێشوو دادەبەزن.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە سبەی شەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواودا بێت لەگەڵ نمەبارانی پچڕپچڕ ناوچە جیاجیاكانی هەرێم و بارینی بەفرێكی كەم لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكان.
وتووشیەتی"لە كاتەكانی ئێوارە كاریگەری دابارین كەم دەبێتەوە لەناوچە شاخاوییەكان نەبێت."
هەروەك پێشبینیشی كردوە سبەی پلەكانی گەمار كەمێكی تر دابەزن بە یەك بۆ دو پلە.
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە